AM:10:58:24/05/2022
848 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕائول ڕایگەیاند ئەو
کارەی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید دەیکەن ناوازەیە و تەنیا ئەوان دەتوانن ئەنجامی
بدەن.
ڕائول گۆنزالێسی ئیسپانی
ئەفسانەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید کاستیا ڕایگەیاند ڕیاڵ
مەدرید یانەیەکی مێژووییە و ئەو کارەی ئەنجامی دەدات بەهیچ تیپێکی تر ناکرێت.
وتیشی: ئەوەی
یاریزانەکان لە چەند یاری ڕابردووی چامپیۆنزلیگدا ئەنجامیاندا هەرگیز بە قسە
دەرنابڕێت چونکە یانەی شاهانە هەمیشە مەزن بووە و هەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە
بەڵام ئەنجامدانی یاریە کۆتاییەکان و بردنەوەیان وادەکات هەمووان وەک نمونەیەکی
باڵا لە یاریزانەکان بڕوانن.
ئەو ئەستێرەیە ئاماژەی
بەوەشکرد لە دوو مانگی ڕابردوودا ڕیاڵ مەدرید توانی بەرامبەر چەند یانەیەکی گەورە
ئەنجامەکان پێچەوانە بکاتەوە و زۆر سەرجڕاکێش بوو بەڵام ئەو ڕووداوانە تەنیا لە
ڕیاڵ مەدرید دەبینرێن.
لەکۆتایشدا دوپاتیکردەوە هاندەران دەیانەوێت چێژ
لە یاریەکان وەربگرن و یانەی ڕیاڵ مەدریدیش لە هەموو بارودۆخەکاندا ئەوەی
سەلماندووە باشترینە.