مباپێ یەکەم داواکاری ئاڕاستەی پاریس کرد

AM:09:00:24/05/2022

924 جار خوێندراوەتەوە

+ -

كیلینان مباپێی فه‌ڕه‌نسى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى پاریس سانجێرمان یه‌كه‌م داواكارى خۆى له‌ یانه‌كه‌ى كردوو داواى كردووه‌ دوو یاریزان بكڕن.

ڕۆژنامەی لو پاریسیانی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپێ و پاریس سان جێرمان دوای جێبەجێکردنی چەندین مەرجی یاریزانەکە بووە، تەنانەت مافی ئەوەی پێدراوە بۆچوونەکانی لەبارەی گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەری نوێوە بەهەند وەربگیرێت.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ده‌ڵێت: یەکەمین داواکاریی مباپێ لە ئیدارەی پاریس، کڕینی دوو یاریزان بووە کە پەیوەندیی هاوڕێیانەی توندوتۆڵی لەگەڵیاندا هەیە ئه‌وانش عوسمان دیمبیلى له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و چوامینى ئه‌ستێره‌ى مۆناكۆیه‌.