ئینفاتینۆ: مۆندیالی 2022 نایابترین دەبێت

PM:11:46:23/05/2022

1264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینفانتینۆ دوپاتیکردەوە مۆندیالی قەتەڕ باشترین دەبێت و وەرزشیش توانای گۆڕینی جیهانی هەیە.

گیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لە مۆندیالی ڕابردوودا چوار ملیار کەس بینەری یارییەکانی مۆندیال بوون بەڵام لە مۆندیالی 2022دا ئەو ڕێژەیە بۆ پێنج ملیار کەس بەرزدەبێتەوە بە ئامادەبوون لە یاریگا و بینینی یارییەکان بە هۆکارە جیاوازەکانی تر.

ئینفانتینۆ دوپاتیکردەوە، مۆندیالی قەتەڕ باشترین و سەرکەوتوترین مۆندیال دەبێت لە مێژوودا و دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندییەکانی نێوان سەرجەم وڵاتە عەرەبییەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، نیلسۆن ماندێلای سەرۆکی پێشووی ئەفریقای باشوور وتبوی کە وەرزش توانای گۆرینی جیهانی هەیە و بە دڵنیاییەوە ئێستا ئەو قسەیە هاتوەتە دی و وەرزش بوەتە بەشێکی گرنگی سەرجەم وڵاتەکانی جیهان.

رونیشیکردەوە، وڵاتی قەتەڕ کاری گەورەیان ئەنجامداوە و هەموو تواناکانی خۆیان بەکارهێناوە تا جوانترین مۆندیال پیشکەش بکەن و بە دڵنیاییشەوە دوای مۆندیال هەمووتان دان بەو راستیەدا دەنێن کە ئەو وڵاتە چ کارێکی نایابی ئەنجامداوە.

خ . ک