هۆنێس: بەرشەلۆنەی قەرزار هەوڵی گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی دەدات

PM:10:48:23/05/2022

1096 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هۆنێس ڕایگەیاند ڕێگا بە رۆیشتنی لیڤاندۆڤسکی نادەن و ئەگەر بەرشەلۆنە ئەڵمانی بوایە ئێستا مایەپوچبونی خۆی ڕاگەیاندبوو.

ئۆلی هۆنێسی سەرۆکی فەخری یانەی بایرن میونشن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی  ئار تی ئێل دوپاتیکردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگا بە ڕۆیشتنی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەکەیان نادەن لە هاوینی ئەمساڵدا.

هۆنێس ڕایگەیاند، لیڤا گرێبەستی لەگەڵ یانەکەمان هەیە و هیچ یاریزانێکیشیان ناتوانێت بێڕێزی بەرامبەر گرێبەستەکەی بکات و دەبێت پابەند بێت پێوەی.

دەشڵێت، بەرشەلۆنە دەیەوێت لیڤا بگوازێتەوە لە کاتێکدا لە ماوی شەش مانگدا بڕی یەک ملیار و سێ سەد ملیۆن یۆرۆ قەرزار بوە ئەگەر ئەوە یانەیەکی ئەڵمانی بوایە ئێستا مایەپوچبونی خۆی راگەیاندبوو.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر لیڤاندۆڤسکی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد ئەوا لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا گرێبەستێکی نوێی پێشکەشدەکەن تا بۆ ماوەی چەندین ساڵیتر لەگەڵیان بمێنێتەوە کە لانی کەم سێ ساڵ بێت.

ئاشكراشیکرد، بەهیچ شێوەک بیریان لەوە نەکردوەتەوە کە شوێنگرەوە بۆ شوێنی هێرشىەری پۆڵەندیەکەیان بدۆزنەوە چونکە ئامادەنین دەستبەرداری بن و لە یانەکەیان دەیهێڵنەوە.

خ . ک