تێرزیچ بە ڕاهێنەری نوێی بروسیا دۆرتمۆند دیاریکرا

PM:10:15:23/05/2022

736 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تێرزیچ وەک ڕاهێنەر نوێی دۆرتمۆند دیاریکرا و سوپاسی بەرپرسانی یاەنکەی کرد کە متمانەیان پێبەخشیوە.

یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویان کردەوە کە ئیدین تێرزیچی بەڕێوەبەری هونەری یانەکەیان وەک راهێنەری نوێ دیاریکردووە تا هاوینی 2025.

یانەکە ڕایگەیاندوە، تێرزیچی 39 ساڵ شارەزاییەکی زۆری لەگەڵ یانەکەیان هەیە چونکە ماوەی چەندین ساڵە کاریان لەگەڵدا دەکات و هەموو هاوکاریەکیشی دەکەن لە پێناو بەرەوپێشبردنی یانەکەیان.

سباستیان کیلی بەڕێوەبوەی وەرزشی دۆرتمۆند لە لێدوانێکدا وتی: ماوەی چەند هەفتەیەکە گفتوگۆیان لەگەڵ تێرزیچ کردووە بەمەبەستی وەرگفرتنی ئەو پۆستە و پێشیوایە ئەو بریارەیان دروستبووە.

وتیشی: وەرزی داهاتوو دەستپێکردنێکی نوێی وەرزشی یانەکەیان دەبێت و دەیانەوێت کار و پرۆژەی گەورە پێشکەشی هاندەرەکانیان بکەن .

لەبەرامبەردا تێرزیچ سوپاسی سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یانەکەی دەکات کە متمانەیان پێکردووە و ئەرکێکی گرنگی وەک ڕاهێنەریان پێبەخشیوە و بەڵێنیدا دڵسۆزانە کارەکانی ئەنجامبدات لە پێناو گەڕانەوەی یانەکەی بۆ بردنەوەی نازناوەکان.

تێرزیچ لە ناوەراستی وەرزی 2020 بۆ 2021 بەشێوەیەکی کاتی بوە ڕاهێنەری دۆرتمۆند و توانی نازناوی جامی ئەڵمانیا لەگەڵ یانەکە بەدەستبهێنێت دوای بردنەوەی لە لایپزیگ لە یاری کۆتاییدا.

خ . ک