جامی رۆلان گارۆس.. نادال بە بردنەوە دەستیپێکرد

PM:09:48:23/05/2022

1032 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی رۆلان گارۆس نادال بە بردنەوە دەستیپێکرد و فافرینکا و ئۆبلێکاش ماڵئاواییانکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی جامی رۆلان گارۆس بۆ تێنسی سەرزەوی کە یەکێکە لە پاڵەوانیەتیە گەورەکانی گراند سلام، رافاێل نادالی ئیسپانی بەرامبەر جۆردۆن تۆمسۆنی ئوسترالی یاریکرد.

نادالی خاوەن نازناو بە ئاسانی و دوای تەنیا دوو کاتژمێر و پێنج خولەک بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، خاڵەکانی هەر سێ کۆمەلەکەش شەش بە دوو گێم بوون.

لە یاریەکانی تریشدا، نیکۆلاس باشیلاشڤیلی جۆرجی بە زەحمەت و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر دوو کۆمەڵە لە ماکسیمی ئەمریکی بردەوە، فافرینکای سویسریش لە ئەنجامێکی چاوەروان نەکراودا شکستی هێنا بەرامبەر کۆنرتن مۆتی فەرەنسی.

لە هەمان قۆناغ، دانێل ئیڤانزی بەڕیتانی بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە فرانچیسکۆی ئەرجەنتینی بردەوە و ڕیلی ئۆبلێکاش بە کراینۆڤیچ دۆڕا.

بەم ئەنجامانە، نادال و باشیلاشڤیلی و ئیڤانز و کراینۆڤیچ سەرکەوتنیان بقۆناغی دووەم بەدەستهێنا و فافرینکا و تۆمسۆن و ئۆبلێکا و ماکسیم ماڵئاواییانکرد.

خ . ک