PM:09:12:23/05/2022
728 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە چاودێرى مارکۆس ئەلۆنسۆ دەکات و بەپێى ڕۆژنامەى مارکاش
گواستنەوەى یاریزانەکە ئاسان نییە.
ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردەوە، مارکۆس ئەلۆنسۆى ئیسپانى یاریزانى
یانەى چێڵسى ئینگلیزى ئارەزوو دەکات بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا و یانەى بەرشەلۆنەش
چاودێرى دەکات.
مارکا ئاماژەى بەوەکردووە، بەرشەلۆنە کار لەسەر هەڵسەنگاندن لەسەر چەند
یاریزانێک دەکات، کە ئەلۆنسۆى بەرگریکارى بلوز لە سەرەوەى لیستەکەدایە.
مارکا ڕوونیکردووەتەوە، گواستنەوەى ئەلۆنسۆ ئاسان نییە، لەبەرئەوەى ساڵێک ماوە
بۆ کۆتایى هاتنى گرێبەستەکەى لەگەڵ چێڵسى، لەبەرئەمەش بەرشەلۆنە دەبێت دانوستاندن
لەگەڵ ئەو یانەیە بکات لەسەر نرخى گرێبەستەکە.
باسى لەوەشکردووە، ئەلۆنسۆ دەیەوێت چێڵسى بەجێبهێڵێت و پەیوەندى بە یاریگاى
کامپ نۆوە بکات و ئەو ئۆفەرەى یانە کەتەلۆنیەکەش پێشکەشى کردووە ئامانجەکانى
بەدیدەهێنێت.