ڕیاڵ مەدرید پێنج یاریزانی کردوەتە ئامانج

PM:07:50:23/05/2022

20100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید پێنج یاریزانی دیاریکردووە گرێبەستیان لەگەڵدا بکات دوای لەدەستدانی گواستنەوەی مباپێ.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوەتەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەکارییەکانی دەستپێدەکات بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەیەکی نوێ بۆ یانەکەیان لە وەرزی داهاتوودا.

ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانە ئیسپانیەکە پێنج هێرشبەریان دیاریکردووە تا گرێبەست لەگەڵ یەکێکیاندا ئیمزا بکەن دوای شکستیان لە گواستنەوەی کیلیان مباپێی یاریزانی پاریس سان جێرمان.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەریەکە لە محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێی یاریزانانی یانەی لیڤەرپوڵ بونەتە ئامانجی کارگێری یانەی ڕیاڵ مەدرید و خوێندنەوە بۆ گواستنەوەی یەکێکیان دەکەن.

ڕاشیگەیاندوە، یەکێکیتر لە ئامانجەکانی یانە ئیسپانیەکە پەلکێشکردنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکیە و دەیانەوێت شکست بە یانەی بەرشەلۆنە بهێنن کە نزیکن لە گواستنەوەی بۆ ڕیزەکانیان.

سپۆرت ڕونیکردوەتەوە هەریەکە لە رافاێل لیاوی یاریزانی ئەی سی میلان و داروین نونێزی هێرشىەری بەنفیکا دوو بژاردەی تری بەردەم یانەی شاهانەن تا هەوڵی گواستنەوەیان بدەن.

خ . ک