ڕۆلان گارۆس.. سواتیک سەرکەوت و ئۆساکا ماڵئاوایى کرد

PM:03:24:23/05/2022

416 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ڕۆلاند گارۆس، سواتیک خۆى گەیاندە قۆناغى دووەم و ئۆساکاش ماڵئاوایى کرد.

لە قۆناغى یەکەمى جامى فەڕەنساى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە بە ڕۆلان گارۆس ناسراوە و یارییەکانى لە پاریسى پایتەختدا بەڕێوەدەچن، ئیگا سواتیکى پۆڵەندى بەرامبەر لیسیا چرینکۆى ئۆکرانى یاریکرد.

سواتیکى پێشەنگى ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى دووەمى جامەکە بەدەستهێنا.

لە یارییەکى تردا، پیترا کڤیتۆڤاى چیکیش خۆى گەیاندە قۆناغى دووەم، دواى ئەوەى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر سەرکەوتنى بەسەر ئانا بوندارى هەنگاریدا بەدەستهێنا.

هاوکات ناومى ئۆساکاى ژاپۆنی بەزوویى ماڵئاوایى لە پاڵەوانیەتییەکە کرد، دواى ئەوەى لە ئەنجامێکى چاوەڕوان نەکراودا بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر بە ئەماندا ئەنیسیمۆڤاى ئەمریکى دۆڕا.

گ . ف