لیڤەرپوڵ بە فەرمی کارڤالیۆ بۆ ئانفێڵد دەگوازێتەوە

PM:02:57:23/05/2022

788 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ یەکەم گرێبەستی فەرمی ڕاگەیاند و کارڤالیۆی یاریزانی فزلهام بۆ ڕیزەکانی دەگوازێتەوە.

کارگێری لیڤەرپوڵ لە ڕاگەیاندراوێکدا واژوو کردنی گرێبەستێکی لەگەڵ فابیۆ کارڤالیۆ یاریزانی یانەى فولهامی ڕاگەیاند و لە سەرەتای مانگی تەمووز بەرەو ئانفێڵد دەیگوازێتەوە >

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بە شانازییەوە توانیان گرێبەست لەگەڵ یەکێکە لە یاریزانە بەهرەمەندەکانی خولی پلە یەک بکەن کە لەم وەرزەدا هۆکاربووە بۆ سەرخستنی فولهام بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکان و سەرکەوتووە لە تۆمارکردنی 10 گۆڵ و هەشت ئەسیست لە 36 یاریدا.

کارگێڕی ئانفێڵد ئاماژەى بەوەدا، کارڤالیۆی 19 ساڵ ، دەبێتە یاریزانێکی دیار لە داهاتوودا و ڕیدز هەرچەندە بڕی گرێبەستەکەى ڕانەگەیاند، بەڵام ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا ئاماژەیان پێکرد لیڤەرپوڵ بەرامبەر پێنج ملیۆن یۆرۆ سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی توانای هاونیشتیمانییە لاوەکەى.