وێنە.. بایرن نوێکردنەوەى گرێبەستى نویەرى ڕاگەیاند

PM:01:33:23/05/2022

484 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانوێل نویەرى گۆڵچى یانەى بایرن میونشن گرێبەستەکەى تا هاوینى 2024 لەگەڵ یانە باڤاریەکە نوێکردەوە.

بایرن میونشنى ئەڵمانى لە ڕاگەیەندراوێکى فەریدا، کە لە سایتى تایبەتى خۆى لە ئینتەرنێت بڵاویکردووەتەوە ئاشکرایکرد، گرێبەستەکەى لەگەڵ مانوێل نویەر تا 30ى حوزەیرانى 2024 درێژکردووەتەوە.

لەم بارەیەوە نویەر لە لێدوانێکدا بۆ سایتى یانەکەى دڵخۆشى خۆى بە نوێکردنەوەکە دەربڕى و دەڵێت "دڵخۆشم بە بەردەوامبوونى ڕێگەکەم لە بایرن میونشندا، تیپێکى زۆر باشمان دەبێت و پێکەوە کێبڕکێ لەسەر نازناوەکان دەکەین، وەک گۆڵچییەک و کاپتنى یانەکە دەمەوێت هۆکارێک و پاڵپشتییەکى یەکلاکەرەوە بم لە ئامانجەکانى یانەکەماندا".

هاوکات حەسەن ساڵح حەمیدیچى بەڕێوەبەرى وەرزشى یانە باڤاریەکە ئاماژەى بەوەکرد، نویەر پاڵپشتییەکى گەورەیانە لە دەرەوە و ناوەوەى یاریگادا و بەردەوامبوونى لە یاریکردن لە تیپەکەیاندا ڕۆڵێکى سەرەکى دەبێت لە بەدەستهێنانى ئامانجەکانیاندا.

نویەر 10 نازناوى خول و پێنج نازناوى جام و شەش نازناوى جامى سوپەرى ئەڵمانیاى بەدەستهێناوە لەگەڵ بردنەوەى چامپیۆنز لیگ و جامى جیهانى یانەکان و جامى سوپەرى ئەوروپا یەکى دووجار بۆ هەریەکێکیان.

نویەر لە 2011دا لە شاڵکەوە پەیوەندى بە بایرن میونشنەوە کرد و لەو کاتەوە لە 472 یاریدا 370 گۆڵى لێکراوە و لە 226 یاریشدا تۆڕى گۆڵەکەى بە خاوێنى ڕاگرتووە.

گ . ف

Image
Image