چاڤى: بەرشەلۆنەم لە وەرزێکى کارەساتبار ڕزگارکرد

PM:12:15:23/05/2022

748 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاڤى شکستەکەیان بۆ هەڵە تاکیەکان دەگەڕێنێتەوە و پێشیوایە بەرشەلۆنەى لە وەرزێکى کارەساتبار ڕزگارکردووە.

دواى دۆڕاندنەکەى بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لە دوایین هەفتەى خولى ئیسپانیادا، چاڤى هێرناندێزى ڕاهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەکرد، بەهۆى هەڵەیەکى دیاریکراوەوە گۆڵى یەکەمیان لێکراوە و دواتریش بەهۆى هەڵەى تاکە کەسییەوە دوومیشیان لێ کراوە، پێویستبووە هەڵەکانیان کەمبکەنەوە، بەڵام لەبەردەم ڕکابەرەکەیاندا وازیان لە زۆرشت هێناوە.

چاڤى دەڵێت "کارەکە کاتێکى زۆرى ویست بۆ هەستانەوە، لەم وەرزەدا بەباشى کێبڕکێمان نەکرد، بەڵام ئامانجەکەمان بەدەستهێنا، کە پلەى دووەمى لا لیگا بوو، پێویستە لەسەرمان زۆر شت بگۆڕین بۆ ئەوەى تواناکانمان زیاتر بێت لە بردنەوەى نازناوەکاندا".

چاڤى ئاماژە بەوەشدەکات، لە کاتێکى ئاڵۆز و قورسدا پەیوەندى بە یانەکەوە کردووەتەوە و ئاستیشیان زۆر باش بووە، بەڵام وەک پێویست نەبووە و دەشڵێت "من لێرەم بۆ ئەوەى زیادەیەک بخەمە سەر تیپەکە، ئێستاش پێویستە کار بۆ وەرزى نوێ بکەین، دەبێت بە باشى بیربکینەوە، ئێمە تیپەکەمان لە وەرزێکى کارەساتبارەوە ڕزگارکرد، وەک خۆشم ڕازیم، چونکە لە یەکێک لە خراپترین ساتەکانى مێژوویى یانەکەدا پەیوەندیم پێوەکردەوە".

گ . ف