AM:11:04:23/05/2022
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵەوانێتی ڕۆڵان گارۆس زڤیرێف و ئەلکاراز گەیشتنە قۆناغی دووەم و کاراتسیڤ
ماڵئاوایی کرد.
ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی ڕۆڵان گارۆسی فەڕەنسی، یەکێک لە چوار پاڵەوانێتیە
گەورەکەى گراندسلام بۆ تێنسی سەر زەوی بەردەوامە، کە کۆی خەڵاتەکانی 17 ملیۆن و 171
هەزار دۆلاری ئەمریکیە.
لە قۆناغی یەکەمدا، ئەلکسەندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی و سێیەمی ڕیزبەندی جیهان لە
یارییەکی ئاساندا لە سبستیان ئۆفنەری نەمسایی بردەوە.
زڤیرێڤ کۆمەڵەی یەکەمی شەش بە دوو لە ئۆفنەر بردەوە، دواتر کۆنترۆڵی
یارییەکەى کرد و توانی کۆمەڵەکانی دووەم و سێیەم بە یەک ئەنجام و شەش بە چوار
بباتەوە و بگاتە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکە.
لە یارییەکی ترد، ئەلکارازی ئیسپانی و شەشەمی ڕیزبەندی جیهان لە یارییەکی
یەکلایەنەدا و بە سێ کۆمەڵەی خاوێن لە خوان ئیگناسیۆی ئەرجەنتینی بردەوە و گەیشتە
هەمان قۆناغ.
هاوکات، ئەسڵام کاراتسیڤی ڕوسی ماڵئاوایی لە پاڵەوانـێتییەکە کرد پاش ئەوەى
بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە سێ کۆمەڵە لەسەر دەستی کامیلۆی ئەرجەنتینی دوچاری
شکستهات.