PM:07:28:21/05/2022
584 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤى دووپاتیکردەوە گواستنەوەى لیڤاندۆڤسکى یەکێکە لە بژاردەکانیان و لە
پێشبڕکێى گواستنەوەى مباپێشدا نین.
لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا، کە ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى گرنگترین
وتەکانى بڵاویکردووەتەوە، چاڤى هێرناندێزى ڕاهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە ئاماژەى
بەوەکرد، یانەکەى پەیوەستە بە چەند یاریزانێکى دیارەوە لە میرکاتۆى هاوینەدا.
چاڤى دەڵێت "گرێبەستکردن لەگەڵ لیڤاندۆڤسکى یەکێکە لە بژاردەکانمان،
یاریزانەکە خۆى ڕایگەیاندووە یانەکەى بەجێدەهێڵێت، هەندێک دانوستاندن کراوە، بەڵام
دانوستاندن لەگەڵ بایرن میونشن ئاسان نییە".
لە وەڵامى پرسیارى ئەگەرى گواستنەوەى کیلیان مباپێوە، چاڤى بە ڕۆژنامەنوسەکە
دەڵێت پرسیارێکى تر ئامادەبکات و دووپاتیکردەوە، بەشێک نین لە پێشبڕکێى گواستنەوەى
هێرشبەرە فەڕەنسیەکە و هەر بۆیە لەو پرسیارە تێناگات".
چاڤى باس لەوەشدەکات، ناتوانن پارەى زۆر لە گرێبەستەکانیاندا خەرجبکەن،
بەهۆى دۆخى ئابورى یانەکەیانەوە و هەر بۆیە نەچوونەتە ناو مامەڵەى ئیرلیگ هالاند و
کیلیان مباپێوە.
گ . ف