PM:06:53:21/05/2022
532 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هاندانۆڤیچ گرێبەستەکەى بۆ وەرزێک لەگەڵ ئینتەرمیلان نوێدەکاتەوە.
ڕۆژنامەى کاڵچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردەوە، کارگێڕی ئینتەرمیلان نزیکبووەتەوە لە
نوێکردنەوەى گرێبەستی سەمیر هاندانۆڤیچی گۆڵپارێز کە نزیکەى 10 ساڵە پارێزگاری لە
گۆڵ یەکێک لە یانەکانی شاری میلانۆ دەکات.
کاڵچیۆ مێرکاتۆ ئاماژەى بەوەکرد، پاش شەند مانگێک لە گفتوگۆ هەردوو لا
گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و پێشبینی دەکرێت سەرەتای وەرزی داهاتوو گرێبەستەکە
بە فەرمی ڕابگەیەنرێت کە گۆڵپارێزە سربییەکە بۆ هاوینی 2023 لە جیۆسێپی میاتزا
دەهێڵێتەوە بە موچەی ساڵانەى دوو ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ.
ئینتەرمیلان چەند مانگێک پێش ئێستا گرێبەستی لەگەڵ ئۆنانای گۆڵپارێزی
ئەیاکس ئەمستەردام واژوو کرد و لە مێرکاتۆدا پەیوەندی بە پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو
دەکات، ئەو گرێبەستەش تا ڕادەیەک نیگەرانی هاندانۆڤیچی لێکەوتەوە کە دەیەوێت وەرزی
داهاتوو ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ڕێگە لە ئینزاگی ڕاهێنەر بگرێت وەک
گۆڵپارێزێکی یەدەگ تەماشای بکات.