PM:06:26:21/05/2022
556 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆرینیۆ دووپاتیکردەوە کۆنفرانس لیگا بۆ ڕۆما چامپیۆنزلیگە و تۆپی پێ ڕێگەى
نادات بیر لە خانەنشین بوون بکاتەوە.
جۆزیە مۆرینیۆ راهێنەری ڕۆمای ئیتاڵی لە لێدوانێکدا بۆ پێگەی فەرمی یەکێتی
ئەوروپا دووپاتیکردەوە، خولی کۆنفرانس لیگ بۆ ڕۆما هاوشێوەى چامپیۆنزلیگە و سەرجەم
هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە نازناوەکە بەدەستبهێنن، تا مێژوو بۆ گورکەکانی ئۆڵمپیکۆ
بنوسێتەوە.
مۆرینیۆ لە درێژەى لێدوانەکەیدا بۆ پێگەى یوفا ئاماژەى بەوەکرد، تێپەڕاندنی
فاینۆردی ڕکابەر و بەرزکردنەوەى جامەکە ئاسان نابێت، چونکە ئەوان ماڵئاواییان بە
مارسیلیا کرد کە یانەیەکی سەخت و مێژوویەکی پرشنگداریان لە ئەوروپا هەیە، هاوکات
ئاماژەى بەوەشکرد، چانسی یاری کۆتایی هەرخولێک بۆ هەر یانەیەک پەنجا بە پەنجایە،
بەڵام ئەو دەیەوێت 51 بە 49 بێت و بردنەوە بۆ یانەکەى بەدەستبهێنێت.
ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە لە وەڵامی پرسیارێکدا بۆ دیاریکردنی کاتی خانە نشین
بوونی دووپاتیکردەوە، تۆپی پێ بەشێکە لە
ژیانی و ناتوانێت دەستبەرداری بێت ، بۆیە ئەستەمە بیر لە خانەنشینبوون بکاتەوە و
تا بتوانێت درێژە بە کاری ڕاهێنەرایەتی دەکات، تا بتوانێت زۆرترین نازناو بۆ
یانەکان بەدەستبهێنێت.
مۆرینیۆ لە کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانەکانی پۆرتۆ لە پورتوگال و ئینتەرمیلان
لە ئیتاڵیا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستهێناوە سەرەڕای بەدەستهێنانی خول و جامی جامەکانی ئەوروپا و ڕاهێنەرێکە
لەو چوار کۆتاییدا تامی شکستی نەکردووە.