خولی عێراق. نەورۆز لە شورتەی پاڵەوانی بردەوە

PM:05:58:21/05/2022

760 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی عێراق نەورۆز دووەمین شکستی دووچاری پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە کرد.

لە یاریەکانی هەفتەی 32ی خولی نایابی عێراق یانەی نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی شورتەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە و یاریەکەشی بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێبردەوە.

یاریەکە ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیەوەبینی و یاریزانانی نەورۆز ئاستێکی زۆر بەرزیان پێشکەش کرد، گۆڵەکانی نەورۆز ئاسۆ ڕۆستەم دو گۆڵ و و محەمەد سامی لە خولەکەکانی 19 و 48 و 75 تۆماریانکرد، دوو گۆڵەکەی شورتەش عەلی یوسف و عەبدولمەجید لە خولەکەکانی 9 و 45 تۆماریانکرد.

بەو ئەنجامەش شورتە لەپێشەنگدا مایەوە و نەورۆزیش بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ سەرکەوت بۆ پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی.