AM:10:40:21/05/2022
920 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تین هاگ دوپاتیکردەوە
ناتوانێت زیاتر چاوەڕێی بینینی رۆنالدۆ بکات و ئامانجی گەرانەوەی مان یونایتدی
راستەقینەیە.
ئیریک تین هاگی ڕاهێنەری
داهاتووی یانەی مانچستەر یونایتد لە جاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەیاکس
ئەمستردام ڕایگەیاند، کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە.
تین هاگ وتی: ڕۆناڵدۆ
پاڵەوانێکی راستەقینەیە لە تۆپی پێدا و ناتوانم لەوە زیاتر چاوەڕێبکەم بۆ کار کردن
لەگەڵ ئەو ئەستێرە پورتوگالیە.
وتیشی: دەبێت لە نزیکەوە
سەرجەم یاریزانەکان ببینم و گفتوگۆی ئامانجەکانی وەرزی داهاتوو بکەم لەگەڵیاندا و
پێویستە بە هێمنی کارەکان بکەین و بە باشترین شێوە خۆمان بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە
بکەین.
ئاماژەی بەوەشدا،
ئامانجی سەرەکی گەڕانەوەی مانچستەر یونایتدە بۆ یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا
ئەویش بە بردنەوەی نازناوە ناوخۆییەکانی ئینگلتەرا و نازناوە ئەوروپییەکان.
رونیشیکردەوە، لەگەڵ بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان
گفتوگۆی گواستنەوەی یاریزانی نوێ دەکەن و هەوڵدەدەن بەهێزترین پێکهاتە بۆ وەرزی
داهاتوو درتوسبکەن کە توانای کێبڕکێکردنی نازناوی هەبێت.
خ . ک