خولی نایابی عێراق.. زاخۆ بەرامبەر نەفت تووشی شکستهات

PM:07:13:20/05/2022

916 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی عێراق زاخۆ بە نەفت دۆڕا و سبەینێش نەورۆز و هەولێر بە جیا یاریان هەیە.

لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولی نایابی عێراق، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەفتی کرد.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 18 مەحمود خەلیل گۆڵێکی بۆ نەفت کرد و ئەو تایمەی بەو تاکە گۆڵە لە سوودی یانەکەی کۆتایی پێهێنا.

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی زاخۆ هەوڵێکی زۆریاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام هەولەکان بێسوود بون و سەرەنجام یاریەکە بە هەمان ئەنجامی تایمی یەکەم کۆتاییهات.

بەم ئەنجامە، نەفت بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ چوە پلەی شەشەمی ریزبەندی، زاخۆش 43 خاڵی هەیە و لە پلەی هەشتەمدا مایەوە.

سبەینێش لە کاتژمێر چواری ئێوارەدا، یانەی نەوۆرز لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی شورتە، لە کاتژمێر نۆ و 30 خولەکی شەویشدا یانەی هەولێر رووبەڕووی قوە جەویە دەبێتەوە.

خ . ک