چێفرین: ریاڵ مەدرید هاوشێوەی پشیلەیەکی نۆ رۆحە

PM:04:28:17/05/2022

860 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێفرین دوپاتیکردەوە ریاڵ مەدرید هاوشێوەی پشیلەیەکی نۆ رۆحە و ناتوانیت بە ئاسانی بردنەوەی بەسەردا بەدەستبهێنیت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ئەلیکساندەر چێفرینی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاند، گومانی هەبوە لەوەی یانەی ریاڵ مەدرید بتوانێت بردنەوە بەسەر مانچستەر سیتیدا بەدەستبهێنێت بەڵام ئەو یانەیە وەک پشیلەیەکی نۆ رۆح توانی ئەو کارە بکات.

چێفرین وتی: ڕیاڵ مەدرید بە چەند سیناریۆیەکی سەرنجڕاکێش سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگی ئەم وەرزە بەدەستهێناوە کە پاڵەوانەکەی کەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەکە کە موعجیزە ئاسا گۆڵی دەکرد لە یارییەکاندا.

وتیشی: ڕیاڵ مەدرید خاوەنی ئەزمونێکی زۆرە لە مێژووی تۆپی پێدا و ئێستا کەمێک کێشەی هەیە ئەویش لە هێڵی بەرگریدایە بەڵام بنزیمە هەموو کێشەکانی ئەو یانەیەی شاردوەتەوە و بوەتە یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی مێژووی تۆپی پێ.

ئاماژەی بەوەشدا، یوفا دژایەتی ڕیاڵ مەدرید ناکات و تەنیا دژی هەوڵەکانی پێرێزی سەرۆکی ئەو یانەیەیە بۆ دروستکردنی پرۆژەی سوپەر لیگ باشترین بەڵگەش گەیشتنی یانە ئیسپانیەکەیە بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ.

دوپاتیشیکردەوە، یاری کۆتایی ئەم وەرزە لە نێوان لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید سەرنجڕاکێش دەبێت چونکە یانە ئینگلیزیەکەش خاوەنی چەند یاریزانێکن کە لە توانایاندایە ئەرجەمی باش بۆ یانەکەیان بەدەستبهێنن.

خ . ک