نوێترین چاوپێکەوتنی رۆناڵدۆ بخوێنەرەوە

AM:08:30:14/05/2022

4856 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ دوپاتیکردەوە بەپەرۆشن بۆ بینینی تین هاگ و ئامانجیشیان بردنەوەی نازناوەکانە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی مانچستەر یونایتد، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانە ئینگلیزیەکە ویستی خۆی بۆ مانەوە لە ڕیزەکانی یانەکەیدا ئاشکراکرد بە چەند لێدوانێک.

ڕۆناڵدۆ وتی: بەپەرۆشین بۆ بینینی تین هاگ وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکەمان و دەزانین کارەکانی ئەو ڕاهێنەرە چۆنبوە لە چەند ساڵی رابردوودا لەگەڵ یانەی ئەیاکس ئەمستردام.

وتیشی: تین هاگ ڕاهێنەرێکە کە خاوەنی ئەزمونێکی زۆرە و پێویستە کاتی زۆری پێبدرێت ئەگەر بیەوێت مانچستەر یونایتد بگەڕێنێتەوە سەردەمی زێرین.

دوپاتیشیکردەوە، پێویستە دۆخەکە بەو شێوەیە بڕوات کە ئەو ڕاهێنەرە دەیەوێت و ئەگەر ڕێنماییەکانی وەک خۆی جێبەجێبکرێت ئەوا بە دڵنیاییەوە مان یونایتد سەرکەوتوو دەبێت .

ڕاشیگەیاند کە ئەوان دڵخۆشدەبن لە کاتی گەیشتنی ئەو ڕاهێنەرە بۆ یانەکەیان، نەک تەنیا یاریزانان بەڵکو هاندەرانیش دڵخۆش دەبن، پێویستە متمانەیان پێیان هەبێت کە دەتوانێت یانەکەیان بگەڕێنێتەوە سەر بردنەوەی نازناوەکان لە وەرزەکانی داهاتوودا.

خ . ک