AM:12:01:13/05/2022
1048 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی نایابی عێراق زاخۆ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە زەورا دۆڕا.
لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 31ی خولی نایابی عێراق، یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی زەورا بوەوە.
تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی زەورا کۆتاییهات، گۆڵەکەش ئەحمەد سەرتیپ لە سەرەتای یاریەکە تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 73 شیڤان عەبدی یاریزانی زاخۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و دواتر لە خولەکی 75 حەسەن ئەحوێب گۆڵی دووەمی زەورای کرد و یاریەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یانەکەی کۆتاییپێهێنا.
بەم ئەنجامە، زەورا بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ چوە پلەی چوارەم، زاخۆش 43 خاڵی هەیە و لە هەشتەمی ریزبەندیدایە.
خ . ک