یاریزانێکی کورد پەیوەندیکرد بە یانەی سپیزیاوە

PM:05:13:19/08/2021

2016 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەیمار شێر یاریزانێکی کوردە و گرێبەستی لەگەڵ یانەی سپیزیای ئیتاڵی ئیمزا کرد بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

ئەیمار شێر یاریزانێکی کوردە و خەڵکی شاری کەرکوکە و تەمەنی تەنیا 18 ساڵە ، پێشتر لە یانەکانی هاماربی و فرێج تابی سویدی یاریکردووە و یاری بۆ هەڵبژاردەی سویدی خوار تەمەن 17 ساڵ و 19 ساڵ کردووە.

ئەیمار شێر ئەمڕۆ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی سپیزیای ئیتاڵی ئیمزاکرد بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا هاوینی 2026، سپیزیا ئەمساڵ لە خولی پلەیەکی ئیتاڵیدا یاریدەکات و لە پێگەی فەرمی خۆیان بەخێرهاتنی یاریزانەکەیان کرد.

کۆی نرخی تێچووی گرێبەستەکەی ئەیمار شێر لەگەڵ یانەی سپیزیا دوو ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆیە بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

ئەیمار شێر یاریزانی هێڵی ناوەراستە و وەرزی رابردوو نازناوی جامی سویدی لەگەڵ یانەی هاماربی بەدەستهێناوە.

خ . ک