لە خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید بە سەرکردایەتی مباپێ بردنەوەی بەسەر ریال ئۆڤیدۆ بەدەستهێنا.
لە خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس بە بردنەوە لە یانەی پارما دەستی بە وەرزی نوێکرد.
ریناتۆ سانچێز سێیەم گرێبەستی خواستنی واژۆکرد و پەیوەندی بە پاناسیناکۆسەوە کرد.
ئەمۆریم دوپاتیکردەوە شایستەی ئەو ئەنجامە نەبوون و دڵنیایە لە داهاتوودا سەرکەوتنی زۆر بەدەستدەهێنن.
نەسڕ دەیەوێت گرێبەستی بێنتۆ هەڵبوەشێنێتەوە و جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ جێگەکەی بگوازێتەوە.
رابیۆ داوای لێبوردنی کردووە و بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی مارسیلیا لەدەستی سەرۆکی یانەکەیە.
زوو گۆڕانکاری پێکردنی بێلینگهام بەرامبەر سانت پاولی بووەتە هۆی ئەوەی باوکی لەگەڵ بەڕێوبەری وەرزشی دۆرتمۆند بەشەڕ بێت.
لە خولی ئینگلتەرا مان یونایتد دوو خاڵی بەرامبەر فولهام لەدەستدا و ئیڤەرتۆن لە برایتۆنی بردەوە.
بەرداخچی دەیەوێت لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و یانەکەش لەژێر فشارێکی زۆری ناو تۆمارکردندایە.
چێڵسی ئامادەیە بە 43 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری نکۆنکۆ ببێت و ئەستۆن ڤێلاش خوازیارێتی.
فێدرێر سامانەکەی یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاندوو بووە یەکەم یاریزانی تێنس بگاتە ئەو بڕە پارەیە.
چیڤۆ دوپاتیکردەوە ناپۆلی پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی سێریا ئەی و دەشیانەوێت یاریزانی نوێ بگوازنەوە.
بەرپرسانی بایرن میونشن دەیانەوێت سانچۆ و هۆیلاند بگوازنەوە لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان.
ریاڵ مەدرید بەنیازە ڤیتینیا و سمیت بگوازێتەوە و لە بابەتی رۆدری کشاوەتەوە و چاوەڕێی فرۆشتنی چەند یاریزانێکیش دەکات.
نەیمار تووشی پێکانبووە لە رانیدا و ئەگەری بانگهێشت کردنی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل کەمبووەتەوە.
بایرن میونشن گرنگی بە گواستنەوەی ڤالڤێردی دەکات بەڵام ریاڵ مەدرید ئەستەمە دەستبەرداری ببێت.
سلۆت دوپاتیکردەوە نیوکاسڵ پێکهاتەیەکی بەهێزی هەیە بەڵام تاکە ئامانجیان بردنەوەیە لێیان.
ریاڵ بیتس دەیەوێت بەشێوەیەکی یەکجاری ئەنتۆنی بگوازنەوە و مان یونایتد بۆ دەستبەرداربوون لێی داوای 35 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.
بەڕێوبەری کارەکانی کانتی ئاماژەی بەوەکرد ئیتیحاد تاوەکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە.
ساڤینیۆ دەیەوێت پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بکات چونکە پێی وایە لەو یانەیە گرنگی زیاتری پێدەدەن.
دۆنارۆما لەگەڵ مان سیتی لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە و لە ئەگەری رۆیشتنی ئیدریسۆن راستەوخۆ ڕوودەکاتە ئەو یانەیە.
ئیتیحاد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی برۆنۆ چڕتکردووەتەوە و ئامادەیە لەم هاوینەدا بیگوازێتەوە ریزەکانی.
ئارتێتا رایگەیاند بەهۆی پاڵپشتی هاندەرانەوە توانییان ئەو ئەنجامە باشە بەدەست بهێنن و ستایشی ئاستی گیوکیرێسیش دەکات.
فلێک رایگەیاند دڵخۆشە بە ئاست یاریزانەکانی و داوایان لێدەکات تادواسات لە یاریگادا هەوڵی گۆڕینی ئەنجام بدەن.
لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە گۆڵێک لەگەڵ دی سی یونایت یەکسانبوو و دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.
رۆناڵدۆ پاش یاریی کۆتایی سوپەری سعودییە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکردوو و لەگەڵ نەسریش توانی بگاتە گۆڵی ژمارە 100.
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە ریمۆنتادای ئەنجامدا و بردنەوەی بەرامبەر لیڤانتی بەدەستهێنا.
لە خولی ئیتاڵیا ئەی سی میلان یاریی دەستپیکی بە کریمۆنزیی تازە سەرکەوتوو دۆراند و رۆما لە بۆلۆنیای بردەوە.
یانەی ئارسنال ئیزێی لە تۆتنهام رفاند و گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵدا واژۆکرد.