ئەلۆنسۆ بڕیاری دەستبەرداربوونی لە گارسیا داوە و داوای کۆرتوا و ڤاڵڤێردی بۆ پەشیمانبوونەوە لەو بڕیارە رەتکردووەتەوە.
لوکاس پاکێتا لەسەر گرەوکردن بێتاوان دەرچوو بەڵام بەهۆی پابەندنەبوون بە لێکۆڵینەوەکانەوە دادگایی دەکرێتەوە.
ریاڵ مەدرید درێسی ژمارە 10ی کیلیان مباپێی لە فرۆشگاکانی خستە بازاڕەوە و پێشوازییەکی باوەڕپێنەکراوی لێکرا.
مانچستەر یونایتد رەتیدەکاتەوە مامەڵەی گۆڕینەوەی گارناچۆ و جاکسۆن بکات و پێیوایە نرخی هێرشبەرەکەی بلوز زۆرە.
لە یارییەکی دۆستانە و ئامادەکاریدا تۆتنهام بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە ئارسناڵ هێنا.
لە یارییەکی دۆستانەدا بەرشەلۆنە بە حەوت گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ شکستی بە یانەی سیۆلی کۆریایی باشور هێنا.
لەسەرداوای فلێک بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە گرێبەستی گارسیا تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030 نوێ بکەنەوە.
ڤینیسۆس دەیەوێت لە ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە و پێی وایە باشترین شوێنە بۆ نووسینەوەی مێژوو.
داهاتووی ئەسینسۆ ناڕوونە و پاریس دەیەوێت بەزووترین کات بەشێوەی هەمیشەی بیفرۆشێتە یانەیەک.
ماسکێرانۆ ئاماژەی بەوەکرد ئاستی یاریزانەکان زۆرباش نەبووە بەڵام دڵخۆشە بەوەی یەکەم بردنەوەیان لەم پاڵەوانێتییە بەدەست هێناوە.
ئەمۆریم ستایشی ئاستی یاریزانەکانی دەکات پێی وایە لەهەموو روویەکەوە زۆرباشبوون.
گەڵاتەسەرای بەفەرمی گواستنەوەی ئۆسیمینی بە گرێبەستێکی 80 ملیۆن یۆرۆی راگەیاند.
لە یارییەکی دۆستانەدا مانچستەر یونایتد بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بۆرنمۆسی بردەوە.
لە جامی خولی ئەمریکا ئینتەر مەیامی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەتڵەسی بردەوە.
زیرکزی دوپاتیکردەوە لە مانچستەر یونایتد دەمێنێتەوە و وەرزی رابردووش کێبڕکێی پێکهاتەی سەرەکی دەکات.
تۆتنهام 45 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی پالینها لە ریزەکانی بایرن میونشنەوە ئامادەکردووە.
ئەتڵانتا دووەم ئۆفەری ئینتەری بۆ دەستبەرداربوون لە لووکمان رەتکردەوە و بەڕێوبەری یانەکەش دەڵێت یاریزانەکە دەیەوێت بڕوات.
ڤیراتی باسی لەوەدەکات شەوێک پێش بڵابوونەوەی کێشەکانی مێسی لەگەڵ بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەستێرەکانی پاریس ئێوارەخوانی هەبووە.
لە یارییەکی دۆستانەدا نەسڕ بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە تۆڵۆزی بردەوە.
پێنجی کانوونی دووەمی ئەمساڵ تیروپشکی مۆندیالی ساڵی 2026 لە لاس ڤێگاس ئەنجامدەدرێت.
کیلینی دوپاتیکردەوە دەیانەوێت یۆڤانتۆس بگەڕێننەوە بۆ لوتکە و ستایشی تیۆدۆری راهێنەریشی کرد.
مێندی نایەوێت ریاڵ مەدرید بەجێهێڵێت و کار بۆ گەڕانەوەی دەکات لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە.
سۆبحی یاریزانی میسڕی بەهۆی ئەوەی کەسێکی لەجێی خۆی بۆ تاقیکردنەوەکان ناردووە دەستگیردەکرێت.
بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو مان یونایتد لەسەر داوای ئەمۆریم هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نیک پۆپ دەستپێکرد.
ئاراوخۆ داوای رۆیشتنی لە بەرشەلۆنە کردووە و ئەو یانەیەش دەیانەوێت دەستبەرداری کریستنسن بن و سعودییەکانیش تۆرێسیان دەوێت.
ئەگەر پێکانەکەی شتیگن مەترسیداربێت و نەتوانێت بەشداری جامی جیهانی داهاتوو بکات ئەوا نۆیەر دەگەرێتەوە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.
سەڕەڕای گرنگی پێدانی لەلایەن سعودییەکانەوە بەڵام لیڤاندۆڤسکی پێداگرە لەسەر مانەوە لە بەرشەلۆنە.
ئارسناڵ لەترسی هەوڵەکانی ریاڵ مەدرید بۆ کڕینی سالیبا دەستیان کردووە بە رێکارەکانی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی.
جارێکیتر کێشە لە نێوان بەرشەلۆنە و پاریس دروستبووە بەهۆی گرنگی پێدانی یانە فەرەنسییەکە بە گاڤی.
بەرشەلۆنە ئامانجێتی گریماڵدۆ بگوازێتەوە ریزەکانی بەڵام بۆ کڕینی پێویستە دەستبەرداری یاریزانێکی خۆی ببێت.