لە جامی خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بەسەرکردایەتی سوارێز شکستی بە تایگریس هێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
ئەلڤارێز پەشیمانە لە چوونی بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید و هەست بەوەدەکات گرنگی پێویستی پێنادرێت.
مان سیتی دەیەوێت رێگری لە رۆیشتنی لێویس بکات بۆ نۆتینگهام و گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
لە پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ فەنەرباخچە و بەنفیکا بەبێ گۆڵ یەکسان بوون
ریاڵ مەدرید تەنیا لە ئەگەری بوونی ئۆفەرێکی گەورە دەستبەرداری رۆدریگۆ دەبێت و یاریزانەکەش تا ئێستا دەیەوێت بمێنێتەوە.
ئارسناڵ بە شێوەیەکی جددی گفتوگۆی لەگەڵ ئیزێ دەستپێکردووە و دەیەوێت لە تۆتنهامی بفڕێنێت.
فابیۆ ژمارەی پێوانەییەکی مێژووی شکاند و بووە خاوەنی زۆرترین یاری فەرمی لە مێژووی تۆپی پێدا.
پاریس هەوڵەکانی بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر لەلایەن دیمبلییەوە دەستپێکردووە و یاریزانەکەش نزیکترینە لە خەڵاتەکە.
هاڤێرتز تووشی پێکان بووە و ئارسناڵیش بیر لە گواستنەوەی رۆدریگۆ دەکات بۆ شوێنگرتنەوەی.
میلان وازی لە گواستنەوەی هۆیلاند هێناوە و گرێبەستی پێشکەش بە بۆنیفەیسی هێرشبەری لیڤەرکوزن کردووە.
درێسی ساڵی 1981ی بۆکل جونیۆز بەباشترین درێسی مێژوو هەڵبژێردرا و لە درێسی بەڕازیلی 1998ی بردەوە.
مباپێ خاوەنی زۆرترین مووچەیە لە ریاڵ مەدرید، ئالابا دووەمە و ڤینیسیۆس لە پلەی سێیەمدایە.
گارناچۆ ئۆفەرێکی گەورەی بایرن میونشنی رەتکردووەتەوە لەپێناو چوون بۆ چێڵسی.
لە جامی سوپەری سعودیە ئەهلی پێنج گۆڵی لە قادسیە تۆمارکرد و گەیشتە یاریی کۆتایی.
پاریس ئامادەیە کارئاسانی بۆ مانچستەر سیتی بکات تا دۆناروما بگوازێتەوە بەڵام مەرجی هەیە.
دی یۆنگ بەڕێوەبەری کاری نوێی دیاریکردووە و دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێبکاتەوە.
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە ئەگەری هەیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە لەگەڵ مان سیتی و یانەکەشی ئەم وەرزە هەستێکی ئەرێنی پێبەخشیوە.
ئەگەری زۆرە ئەنچیلۆتی بانگهێشتی نەیمار بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل بکات و ئەو یاریزانە دوای دوو ساڵ بگەڕێتەوە.
محەمەد سەڵاح سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە بۆ بردنەوەی خەڵات و پێیوایە ئارسناڵیش دەبێتە پاڵەوانی پریمەر لیگ.
بەرشەلۆنە نزیکن لەوەی لەگەڵ پینیا بگەنە رێککەوتن سەبارەت بەدرێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆماوەی ساڵێک و پاشان فرۆشتنی بەشێوەی خواستن.
رافینیا رایگەیاند دڵخۆشە بەوەی ناوی لە لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆردایە و بەڵێنیش بە هاندەرانی بەرشەلۆنە دەدات بەردەوام لەپێناو بردنەوە بجەنگێت.
ئیزاک لە راگەیاندرواێکدا دووبارە داوایی رۆیشتنی لە نیوکاسڵ کردووە بەڵام یانەکەی دووپاتیان کردووەتەوە کە رێگەی پێنادەین لەم هاوینەدا بڕوات.
رۆما بە خواستنی یەک وەرز بایلی گواستەوە ریزەکانی و مافی کڕینەوەی هەیە بەرامبەر 22 ملیۆن یۆرۆ.
ریاڵ مەدرید ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی کۆناتێ 35 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی لیڤەرپوڵ بکات بەڵام ئەو یانەیە بەکەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابن.
لەسەرداوای مارێسکا چێڵسی هەوڵ دەدات باستۆنی لە ئینتەر میلان بگوازێتەوە و بۆئەم مەبەستە 50 ملیۆن پاوەندیان ئامادەکردووە.
محەمەد سەڵاح بەباشترین یاریزانی وەرزی رابردووی پریمەرلیگ دیاریکراو و بۆجارێ سێیەم ئەم خەڵاتەی بەدەست هێنا.
ئەلۆنسۆ رایگەیاند خۆشحاڵە بەوەی توانیوێتی وەک راهێنەر دووبارە بگەرێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ و هیوادارە مێژوو بنووسێتەوە.
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە ئۆساسۆنا هێنا
خیسۆس دوپاتیکردەوە رۆناڵدۆ یاریزانێکی گەورەیە و ستایشی ئاستی تیپەکەشی کرد بەرامبەر ئیتیحاد.
نۆتینگهام فۆرێست رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ دۆگلاس لویز کردووە و لە یۆڤانتۆسەوە دەیگوازێتەوە.