فلێکی دوپاتیکردەوە لیڤانتی یانەیەکی بەهێزە و ستایشی بەشێک لە یاریزانەکانیشی کرد.
وێستهام پاش بێهیوابوونی لە گواستنەوەی کاسادۆ هەوڵی گرێبەستکردن لە هیکتۆر فۆرت دەدات.
ناپۆلی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هۆیلاند دەستپێکردووە و ئامادەیە مەرجەکەی مان یونایتدیش جێبەجێ بکات.
ئۆڤالی مەکسیکی پەیوەندی بە یانەی ئۆرلاندۆ پرایدی ئەمریکییەوە کرد و بووە گرانترین یاریزانی ئافرەت لە مێژوودا.
گالاتەسەرای لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئاکانجی و گۆندوگان و ئیدەرسۆن بەردەوامە.
مان سیتی نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆبن دیازی راگەیاند و یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە نوێنەرایەتی یانەیەکی گەورە دەکات.
ئەمشەو لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی رووبەڕووی وێستهام دەبێتەوە، لە ئەڵمانیا و فەرەنسا بایرن میونشن و پاریس یارییان هەیە.
ریاڵ مەدرید گرێبەستی دیاز نوێدەکاتەوە و یاریزانەکە لە پلانەکانی ئەڵۆنسۆ پێگەیەکی گرنگی دەبێت.
بەڕێوبەری کارەکانی رۆدریگۆ گەشتی بەریتانیای کردووە و لەگەڵ یانەی لیڤەرپول کۆبووەتەوە.
ئەستۆن ڤێلا گرێبەستێکی پێشکەش بە چێڵسی کردووە سەبارەت بە گواستنەوەی جاکسۆن.
دۆگلاس لویز لە یۆڤانتۆسەوە پەیوەندی بە نۆتینگهامەوە کرد و درێسی ژمارە 12 دەپۆشێت.
ماگوایەر نەیشاردەوە جێهێشتنی مان یونایتد گەمژانەیە و یانەکەیان زۆر بەرەوپێش چووە.
کۆمپانی دوپاتیکردەوە کەس بە رکابەری خۆیان دانانێن و ئەگەر بەرامبەر لایپزیگ بردنەوە بەدەستبهێنین دەتوانن بڵێن دەستپێکێکی باشیان هەبووە.
ئارتێتا بۆ گیۆکێرێس ساکای بێهیوا کرد و دەیکات بە یاریزانی سەرەکی جێبەجێکاری لێدانە سزاکان.
ئینریکی رایگەیاند ئەو یاریزانەی لە مەشقەکان ئاستی بەرزبێت یاریی دەکات و گرنگی بە رەخنەی میدیاکان نادات.
مارسیلیا دەیەوێت کاسادۆ بۆ جێگای رابیۆ بگوازێتەوە بەڵام دەبێت خواستی یاریزانەکە بەدەستبهێنێت.
گالاس دوپاتیکردەوە بردنەوەی چامپیۆنز لیگ یان پریمەر لیگیان لە ئارتێتا دەوێت و چیتر بیانوو نادۆزێتەوە بۆ تیپەکەی.
جێرمی فریمپۆنگ تووشی پێکان بووە و تا دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان دووردەکەوێتەوە.
مارێسکا رایگەیاند وەرزێکی درێژیان لەپێشە بەڵام متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە ئاستی بەرز پێشکەش بکەن.
بەفەرمی کۆندی واژۆی لەسەر گرێبەستە نوێەکەی کرد لەگەڵ بەرشەلۆنە کە تاوەکوو ساڵی 2030 ماوەکەی بەردەوام دەبێت.
ئیچێڤێری بە شێوەی خواستن لە یانەی مانچستەر سیتیەوە رویکردە لیڤەرکوزنی ئەڵمانی.
بەفەرمی لیدز یونایتد نوح ئۆکافۆری هێرشبەری ئەیسی میلانیان تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2029 گواستەوە ریزەکانیان.
تۆتنهام پاش بێهیوابوونی لە گواستنەوەی ئیزێ دەیەوێت نیکۆ پاز لە کۆمۆ بگوازێتەوە ریزەکانی.
ئەمۆریم پێداگربووە لەسەر گواستنەوەی ئیمیلیانۆ مارتینێز بەڵام کارگێری مان یونایتد ئامادەنەبوون بیگوازنەوە ریزەکانیان.
ئەگەر کارڤاخاڵ بگەرێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی ئەوا ئەلۆنسۆ ئارنۆڵد وەک یاریزانی یەدەگ بەکاردەهێنێت.
ریاڵ مەدرید لەگەڵ کۆرتوا گەیشتووەتەوە رێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بەدرێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2028.
ئینتەر میلان نزیکە لە بەڕێکردنی ئەسڵانی و یاریزانەکە پەیوەندی بە تۆرینۆوە دەکات.
ئارسناڵ رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئیزێ کردووە و ئەستێرەکەی کریستاڵ پاڵاس دەگوازێتەوە.
ناپۆلی چاوی لە گواستنەوەی ئیکاردییە بە شێوەیەکی خواستن بەڵام ئەگەری هەیە هاندەرانی گالاتەسەرای رێگربن.