رۆدریگۆ بە تەواوی بێزار بووە لە ریاڵ مەدرید و بەدوای یانەیەکی نوێدا دەگەڕێت.
یاماڵ لە پێشەنگی گرانترین یاریزانانی بەرشەلۆنەدایە و پێدری دووەمە و نرخی ئۆلمۆش 60 ملیۆن یۆرۆیە.
بەرشەلۆنە چاودێری ئیان دەکات و گواستنەوەی یاریزانەکە ئاسانە بەهۆی کەمی نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی.
ماریسیلیا هاتووەتە نێو رکابەری گواستنەوەی سیبایۆس و ئامادەیە بەشێوەی خواستن بیگوازێتەوە ریزەکانی.
بەرشەلۆنە هەفتەیەکی لەبەردەستدایە بۆئەوەی ناوی مارتن و بەرادخچی و چیزنی تۆماربکات.
نیوکاسڵ چاوەڕوانی لیڤەرپوڵ دەکات بۆئەوەی ئۆفەری نوێیان بەمەبەستی گواستنەوەی ئیزاک پیشکەش بکەن.
بەئەگەرێکی زۆرەوە لە هاوینی ساڵی داهاتوو ریاڵ مەدرید نیکۆ پاز دەگەرێننەوە ریزی یانەکەیان.
ڤینیسیۆس پاش 10 مانگ توانی لە خولی ئیسپانیا یەکەم گۆڵ بۆ ریاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆیان تۆماربکات.
تۆدۆر ئاماژەی بەوەکرد لە ئاستی یاریزانەکانی رازی بووە و دڵنیایە لەوەی ئەم وەرزە رکابەری بردنەوەی نازناوەکان دەکەن.
ئەلۆنسۆ رایگەیاند یارییەکی باشیان ئەنجامداوە و هیوادارە یاریزانەکانی بەردەوامبن لە درەوشانەوە.
لە خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید بە سەرکردایەتی مباپێ بردنەوەی بەسەر ریال ئۆڤیدۆ بەدەستهێنا.
لە خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس بە بردنەوە لە یانەی پارما دەستی بە وەرزی نوێکرد.
ریناتۆ سانچێز سێیەم گرێبەستی خواستنی واژۆکرد و پەیوەندی بە پاناسیناکۆسەوە کرد.
ئەمۆریم دوپاتیکردەوە شایستەی ئەو ئەنجامە نەبوون و دڵنیایە لە داهاتوودا سەرکەوتنی زۆر بەدەستدەهێنن.
نەسڕ دەیەوێت گرێبەستی بێنتۆ هەڵبوەشێنێتەوە و جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ جێگەکەی بگوازێتەوە.
رابیۆ داوای لێبوردنی کردووە و بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی مارسیلیا لەدەستی سەرۆکی یانەکەیە.
زوو گۆڕانکاری پێکردنی بێلینگهام بەرامبەر سانت پاولی بووەتە هۆی ئەوەی باوکی لەگەڵ بەڕێوبەری وەرزشی دۆرتمۆند بەشەڕ بێت.
لە خولی ئینگلتەرا مان یونایتد دوو خاڵی بەرامبەر فولهام لەدەستدا و ئیڤەرتۆن لە برایتۆنی بردەوە.
بەرداخچی دەیەوێت لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و یانەکەش لەژێر فشارێکی زۆری ناو تۆمارکردندایە.
چێڵسی ئامادەیە بە 43 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری نکۆنکۆ ببێت و ئەستۆن ڤێلاش خوازیارێتی.
فێدرێر سامانەکەی یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاندوو بووە یەکەم یاریزانی تێنس بگاتە ئەو بڕە پارەیە.
چیڤۆ دوپاتیکردەوە ناپۆلی پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی سێریا ئەی و دەشیانەوێت یاریزانی نوێ بگوازنەوە.
بەرپرسانی بایرن میونشن دەیانەوێت سانچۆ و هۆیلاند بگوازنەوە لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان.
ریاڵ مەدرید بەنیازە ڤیتینیا و سمیت بگوازێتەوە و لە بابەتی رۆدری کشاوەتەوە و چاوەڕێی فرۆشتنی چەند یاریزانێکیش دەکات.
نەیمار تووشی پێکانبووە لە رانیدا و ئەگەری بانگهێشت کردنی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل کەمبووەتەوە.
بایرن میونشن گرنگی بە گواستنەوەی ڤالڤێردی دەکات بەڵام ریاڵ مەدرید ئەستەمە دەستبەرداری ببێت.
سلۆت دوپاتیکردەوە نیوکاسڵ پێکهاتەیەکی بەهێزی هەیە بەڵام تاکە ئامانجیان بردنەوەیە لێیان.
ریاڵ بیتس دەیەوێت بەشێوەیەکی یەکجاری ئەنتۆنی بگوازنەوە و مان یونایتد بۆ دەستبەرداربوون لێی داوای 35 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.
بەڕێوبەری کارەکانی کانتی ئاماژەی بەوەکرد ئیتیحاد تاوەکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە.