لاپۆرت پێش داخستی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دەگەرێتەوە ئیسپانیا و گرێبەست لەگەڵ ئەتلەتیک بلباو واژۆ دەکات.
پاریس بەهیچ شێوەیەک بیر لەدەستبەرداربوون لە ڤیتینیا ناکەنەوە و بەیەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی وەرزی نوێی دادەنێن.
ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە ئێستاوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئۆبامیکانۆ بدەن لە بایرن میونشن و وەرزی داهاتوو پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بیگوازنەوە.
بەفەرمی فلۆرێنزی ئەستێرەی ئیتاڵی لەتەمەنی 34 ساڵیدا وازهێنانی لە یاریی تۆپی پێ راگەیاند.
ڤاندایک رایگەیاند تیپێکی باشیان هەیە و دەتوانن رکابەری بردنەوەی سەرجەم نازناوەکان بکەن.
بایرن میونشن رکابەری ریاڵ بیتس دەکات لە گواستنەوەی ئەنتۆنی و ئامادەیە بەشێوەی هەمیشەی بیگوازێتەوە ریزەکانی.
رۆما بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی سانچۆ بەڵام مووچە بەرزەکەی وای کردووە تاوەکوو ئێستا ئەم گواستنەوەیە یەکلای نەبێتەوە.
ئیڤەرتۆن لە ئێستاوە بیر لەوەدەکەنەوە بژاردەی کڕینی گرلیچ بکەن بە هەمیشەی و 50 ملیۆن پاوەندی بڕی گرێبەستەکە پێشکەشی مان سیتی بکەن.
بێلینگهام دەیەوێت بۆ سەرەتاکانی مانگی 10 بگەرێتەوە یاریگاکان بەڵام بەهۆی هەستیاری پێکانەکەی پێدەچێت ماوەی دوورکەوتنەوەکەی زیاتربێت.
سۆلێر دەیەوێت بگەرێتەوە خولی ئیسپانیا و نزیکترین یانەش لە گواستنەوەی ریاڵ سۆسیدادە.
کارڤاخاڵ متمانەی تەواوی بەخۆی هەیە بانگێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکرێتەوە و لە ریاڵ مەدریدیش بگەرێتەوە پێکهاتەی سەرەکی.
لەسەرداوای ئەلیگری ئەیسی میلان دەیەوێت کیم مین جای لە بایرن میونشن بگوازنەوە ریزەکانیان.
یۆڤانتۆس دەیەوێت لۆکمان بگوازێتەوە و بۆئەم مەبەستە ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەتڵانتا بکات.
ئیزاک دووبارە بە بەرپرسانی نیوکاسڵی راگەیاندووە کە دەیەوێت لەم هاوینەدا یانەکە بەجێبهێڵێت.
لە ساتی رۆیشتنی سیبایۆس ریاڵ مەدرید بیر لەوەدەکەنەوە وارتن لە کریستاڵ پاڵاس بگوازنەوە ریزەکانیان.
ئەگەر ئەلۆنسۆ خولەکی پێویستی یارییکردن بە ئەسینسۆ نەدات ئەوا ئەو بەرگریکارە بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە.
بەفەرمی لیڤەرکوزن گواستنەوەی ڤازکێزیان تاوەکوو هاوینی ساڵی 2027 راگەیاند.
چێڵسی یەکەمین ئۆفەریان پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە لە پێناو گواستنەوەی فێرمین کە بڕەکەی پێکهاتووە لە 50 ملیۆن یۆرۆ.
پاریس 15 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ نرخی دۆنارۆمای کەمکردووەتەوە و مان سیتیش نزیکە لە گواستنەوەی.
بەرشەلۆنە دەیانەوێت لە ساڵی 2026 کەین بگوازنەوە و بیکەنە شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی.
کۆڤاچ گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی تر لەگەڵ دۆرتمۆند نوێکردەوە و ئامانجی یانەکەشی راگەیاند.
فلیک لەلایەن رۆژنامەی بیڵدەوە بەباشترین راهێنەری جیهان دەستنیشانکرا و نهێنی مانەوەشی لە بەرشەلۆنە درکاند.
ئەنچیلۆتی لیستی بەڕازیلی بۆ دوو یاری داهاتوویان بڵاوکردەوە و ناوی نەیمار و ڤینیسیۆسی تێدا نییە.
کیڤۆ دڵخۆشی بە بردنەوەیان دەربڕی و ستایشی ئاستی یاریزانە نوێیەکانی تیپەکەشی کرد.
سلۆت دوپاتیکردەوە بەرامبەر نیوکاسڵ یارییەکی باشیان ئەنجامنەداوە و ستایشی نگۆما و ئیکیتیکێشی کرد.
ڤاسکێز پەیوەندی بە لیڤەرکوزنەوە دەکات و رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجامداوە.
ئەسڵانی بە خواستن پەیوەندی بە تۆرینۆوە کرد و یانەکەش دەتوانێت گرێبەستەکەی بکات بە هەمیشەیی.
لە خولی ئینگلتەرا لە یارییەکی دراماتیکیدا لیڤەرپول بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە نیوکاسڵ هێنا
له خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە گۆڵبارانکردنی تۆرینۆ دەستی بە وەرزی نوێ کرد.
ئیتیحاد دەیەوێت کانتی بفرۆشێت و یاریزانەکەش لە ئەوروپا و سعودیەوە خوازیاری هەیە.