شتیگن دژی ئەنجامدانی یاریی یانەکەیەتی لە ئەمریکا و ئەوەش بەرپرسانی بەرشەلۆنەی توڕە کردووە.
لیڤەرپوڵ ئامادەیە دەستبەرداری کێزا ببێت لەپێناو بەدەستهێنانی تواناکانی ئیزاک لەم هاوینەدا.
مارێسکا دوپاتیکردەوە دڵخۆشە بەو ئاستەی بەرامبەر وێستهام پێشکەشیان کرد و پالمەریش هەستی بە ئازار کردووە.
ئینریکی دوپاتیکردەوە دەبێت پێنج نازناوەکە لەبیر بکەن و ئامانجیان بردنەوەی نازناوی زیاتر بێت.
ئەمشەو لە خولە جیاوازەکانی جیهان چەندین یاری ئەنجامدەدرێن.
لە خولی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی بە بردنەوە لە وێستهام یونایتد سێ خاڵی کۆکردەوە بە شێوەی کاتی چووە پێشەنگ.
لە خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان بە گۆڵێکی بێوەڵام لە ئانجێرسی بردەوە و پێشەنگیی ریزبەندیی گرتووە.
لە خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن گۆڵبارانی لایپزیگی کرد و بە شەش گۆڵی بێوەڵام لێی بردەوە.
عومەر مەرمووش پێیوایە یارییکردن لەگەڵ هالاند جێگای شانازییە و گواردیۆلا باشترین راهێنەری جیهانە.
ئەنچیلۆتی پێیوایە تۆپی پێ لە دارماندایە و دوپاتیکردەوە بیر لە وازهێنان لە کارەکەی ناکاتەوە.
یانەی ئیتیحاد لەسەر داوای بنزیما هەوڵی گواستنەوەی کاسێمیرۆ دەدات لەم هاوینەدا.
یانەی مانچستەر دەیەوێت میرکاتۆی هاوینە بە گواستنەوەی شتیلەر کۆتایی پێبهێنێت.
ئارتێتا روونیکردەوە گیۆکێرێس لە دۆخێکی باشدایە و باسی یاریزانێکیش ناکات بەشێک نەبێت لە تیپەکەی.
مان یونایتد و چێڵسی 80 ملیۆن یۆرۆیان لەپێناو فێرمین پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە بەڵام فلیک رێگری کردووە.
داهاتووی ئاکێ لە مان سیتی بە نادیاری ماوەتەوە و ئیڤەرتۆنیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات.
بەرپرسانی بەرشەلۆنە 200 ملیۆن یۆرۆ ئامادەدەکەن تا لە هاوینی 2026 دوو گرێبەستی گەورەی پێ ئەنجامبدەن.
ئەلێگری دوپاتیکردەوە چەند یانەیەک پاڵێوراون بۆ نازناوی خولی ئیتاڵیا و گەڕاندنەوەی بە مانای بردنەوەی نازناوەکە نایەت.
ئەلۆنسۆ جارێکیتر داوای گواستنەوەی وارتۆن دەکات بەڵام زۆری نرخەکەی رێگرە لەبەردەم ئەو بابەتە.
سبەینێ لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە رووبەڕووی لیڤانتی دەبێتەوە، وەرزێکی نوێی خولی ئیتاڵیاش دەستپێدەکات.
فلێکی دوپاتیکردەوە لیڤانتی یانەیەکی بەهێزە و ستایشی بەشێک لە یاریزانەکانیشی کرد.
وێستهام پاش بێهیوابوونی لە گواستنەوەی کاسادۆ هەوڵی گرێبەستکردن لە هیکتۆر فۆرت دەدات.
ناپۆلی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هۆیلاند دەستپێکردووە و ئامادەیە مەرجەکەی مان یونایتدیش جێبەجێ بکات.
ئۆڤالی مەکسیکی پەیوەندی بە یانەی ئۆرلاندۆ پرایدی ئەمریکییەوە کرد و بووە گرانترین یاریزانی ئافرەت لە مێژوودا.
گالاتەسەرای لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئاکانجی و گۆندوگان و ئیدەرسۆن بەردەوامە.
مان سیتی نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆبن دیازی راگەیاند و یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە نوێنەرایەتی یانەیەکی گەورە دەکات.
ئەمشەو لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی رووبەڕووی وێستهام دەبێتەوە، لە ئەڵمانیا و فەرەنسا بایرن میونشن و پاریس یارییان هەیە.
ریاڵ مەدرید گرێبەستی دیاز نوێدەکاتەوە و یاریزانەکە لە پلانەکانی ئەڵۆنسۆ پێگەیەکی گرنگی دەبێت.
بەڕێوبەری کارەکانی رۆدریگۆ گەشتی بەریتانیای کردووە و لەگەڵ یانەی لیڤەرپول کۆبووەتەوە.
ئەستۆن ڤێلا گرێبەستێکی پێشکەش بە چێڵسی کردووە سەبارەت بە گواستنەوەی جاکسۆن.
دۆگلاس لویز لە یۆڤانتۆسەوە پەیوەندی بە نۆتینگهامەوە کرد و درێسی ژمارە 12 دەپۆشێت.