یۆڤانتۆس دەیەوێت ڤلاهۆڤیچ بفرۆشێت و میلان و فەنەرباخچەش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
مانچستەر یونایتد نزیکە لەوەی گیۆکیرێس لە ئارسناڵ بفڕێنێت و پارەیەکی زیاتری داوە بە سپۆرتینگ بۆ گواستنەوەی.
سێ یانەی پریمەر لیگ چوونە کێبڕکێی گواستنەوەی کۆلۆ موانی و پاریس نرخی یاریزانەکەی دیاریکردووە.
مێسی بەم نزیکانە بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی دەدات و گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزیتر لەگەڵ یانەکەی نوێدەکاتەوە.
نیوکاسڵ بە نیازە گرێبەست لەگەڵ ئەلڤارێز ئیمزابکات سەرەڕای هەوڵەکانی بەرشەلۆنە.
بەرپرسانی مان سیتی دەیانەوێت لونین بگوازنەوە و ئامادەن 45 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن.
بەرشەلۆنە بەردەوام چاودێری دۆمفرێس دەکات بەڵام تا ئەم ساتە ئۆفەری فەرمی پێشکەش نەکردووە.
لە خولی بالەی جیهان ئەرجەنتین بردنەوەی بەسەر تورکیا بەدەستهێنا و ئەڵمانیا بە بەرازیل دۆڕا.
لیڤەرپوڵ بەتەواوی نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی ئێکیتیکی و تێچووی گرێبەستەکەشی 90 ملیۆن یۆرۆیە.
ڤینیسیۆس پێداگرە لەسەر وەرگرتنی زۆرترین مووچە و ریاڵ مەدریدیش هەڕەشەی فرۆشتن لەو یاریزانە دەکات.
لیڤەرپوڵ دووبارە دەستیکردووە بەهەوڵدان بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی کۆناتێ و ئامادەنین بە ئاسانی دەستبەرداری ببن.
سانچۆ نزیكە لەوەی پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە بكات و تێچووی گرێبەستەکەشی 15 ملیۆن پاوەند دەبێت.
یۆڤانتۆس و میلان و بێشکتاش ئارەزووی گواستنەوەی ڤازکێز دەکەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان.
ئینریکی داوای لە بەرپرسانی پاریس کردووە هەوڵی گواستنەوەی کاماڤینگا بدەن لە ریاڵ مەدرید.
هیلال لەسەرداوای ئینزاگی دەیانەوێت گرێبەستێکی گەورە پێشکەشی نیوکاسڵ بکەن تاوەکوو دەستبەرداری ئیزاک ببن.
ماسکیرانۆ رایگەیاند دڵخۆشین خاوەنی یاریزانێکی وەک میسین و کارە قورسەکان بەهەبوونی لیۆ ئاسانتر دەبن.
لە یارییەکانی خولی ئەمریکا ئینتەر مەیامی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە رێد بۆڵزی بردەوە.
رۆناڵدۆ داوای لە بەرپرسانی نەسڕ کردووە هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ لە پێناو گواستنەوەی لویز دیاز.
هاکان و فەنارباخچە لەسەر مەرجە کەسییەکانی نێوانیان گەیشتوونە رێککەوتن و لە ئێستادا تەنها رەزامەندی ئینتەری ماوە.
چێڵسی ئامادەیە بە 20 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری سترلینگ ببێت بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ یانەیەک ئامادەنیە بیگوازێتەوە.
بەهۆی هەڵبژاردنی دەستەی نوێ بۆ کارگێری ئیتیحاد نوێ کردنەوەی گرێبەستی بینزیمە دواکەوتووە.
بەمەبەستی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی یانەکەیان ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاماجیانە گرینوود بگوازنەوە ریزەکانیان.
ئەگەر زۆرە گوندوگان لەم هاوینەدا مانچستەر سیتی بەجێبهێڵێت و نزیکترین یانەش بۆ گواستنەوەی گەڵاتەسەرایە.
بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە چاودێری بارودۆخی رۆدریگۆ بکەن و ئەگەر بڕیاری رۆیشتن بدات هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
مان یونایتد دەیەوێت ئیمیلیانۆ مارتینێز بگوازێتەوە و ئەستۆن ڤێلاش بەکەمتر لە 40 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری نابێت.
بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی راشفۆرد نزیکە و ئامانجیانە بەزووترین کات یاریزانەکە بگوازنەوە ریزەکانیان.
کۆنتی دوپاتیکردەوە تەنها بەشداریکردن بەس نییە بۆ ئەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنیت.
مانەوەی رۆدیگێر و ئالابا و کارڤاخال لە ریاڵ مەدرید مسۆگەر نییە و یانەکەش داهاتوویان یەکلادەکاتەوە.
بەرپرسانی میلان هەوڵەکانیان بەمەبەستی گواستنەوەی رامۆس دەستپێکردووە لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن.
ریاڵ مەدرید ئامادەیە دەستبەرداری رۆدریگۆ بێت ئەگەر خۆی داوای رۆیشتن بکات و ئۆفەری گونجاویان پێشکەش بکرێت.