لیاو دوپاتیکردەوە دڵخۆش بووە بە بینینی ئەلێگری و بەڵێنیدا کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکان بکەن.
دۆناروما کەمکردنەوەی مووچەکەی رەتکردووەتەوە و چێڵسیش چاودێری دەکات تا بیگوازێتەوە.
گواردیۆلا سەرسامە بە تواناکانی کۆندی و داوای لە بەرپرسانی مان سیتی کردووە گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.
مانچستەر یونایتد مارتینێزی دەوێت و ئەستۆن ڤێلا ئامادە نیە بە خواستن دەستبەرداری بێت.
هیلال بە مەرجی گواستنەوەی هێرشبەری نوێ و ئۆفەرێکی گەورە ئامادەیە دەستبەرداری میترۆڤیچ ببێت.
سیریزۆ دوپاتیکردەوە سیمۆنی ئارەزووی زۆری بۆ بردنەوەی نازناوی تر هەیە و دەتوانن کێبڕکێی سەرجەم پاڵەوانیتییەکان بکەن.
بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بەهۆی پێکانی زۆر و دابەزینی ئاستیەوە نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆدیگێری راگرتووە.
ئیندریک دووبارە تووشی پێکان بووەتەوە و بەهۆیەوە ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە .
ئینریکی گواستنەوەی ڤینیسیۆسی رەتکردووەتەوە بەهۆی ئەوەی حەزی بە شێوازی یارییکردنی نییە.
بەرپرسانی چێڵسی هەنگاوەکانی بەمەبەستی گواستنەوەی سیمۆنز دەستپێکرد و یاریزانەکەش ئامادەیە بچێتە ئەو یانەیە.
هەینی داهاتوو رۆناڵدۆ پەیوەندی بە ئامادەکارییەکانی نەسڕەوە دەکات و 16 پاسەوانیشی بۆ دادەنرێت.
لە جامی ئۆماگ فافرینکا بە بردنەوە لە مێزا گەیشتنە قۆناغی 16 و لایۆڤیچ ماڵئاواییکرد.
مان یونایتد گواستنەوەی مبێمۆی بۆ ماوەی پێنج ساڵ راگەیاند و یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە نەیتوانیوە ئەم هەلە لەدەستبدات.
لە جامی واشنتۆن ئیڤانز و کامیرۆن نوری بردنەوەیان بەدەستهێنا و گەیشتنە قۆناغی داهاتوو.
بەرپرسانی بەرشەلۆنە بەنیازە گرێبەستی سێ ئەستێرەی نوێبکاتەوە لەسەر داوای راهێنەری یانەکەیان.
هانسی فلێک داوای بەرگریکاری راست دەکات و گریماڵدۆ و دومفریس لەنێو بژاردەکانن.
یانەی کۆمۆ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ لیۆنیل مێسی بکات و بیکاتە بۆمبی میرکاتۆی هاوینە.
پێشبینی دەکرێت کلاسیکۆی داهاتوو ژمارەی پێوانەیی لە رووی بینەرەوە تۆمار بکات.
ئینتەر دەستی بە دانووستانەکانی گواستنەوەی لووکمان کردووەتەوە و ئەتلانتا داوای نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
کروس دوپاتیکردەوە لە منداڵیدا هاندەری ریاڵ مەدرید نەبووە بەڵام ئێستا یانەی ژیانییەتی.
فێلیکس نزیکە پەیوەندی بە بەنفیکاوە بکاتەوە و بڕی گرێبەستەکەش لە نێوان 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
فانتاسی پریمەر لیگ کاراکرایەوە و محەمەد سەڵاح بە 14 ملیۆن و 500 هەزار پاوەند بەرزترین نرخی هەیە.
پۆگبا دوپاتیکردەوە دێمبلی شایستەی باڵۆن دۆرە و رۆیشتنی راشفۆرد زیانی بۆ مان یونایتد دەبێت.
برایم دیاز لە وەرزی داهاتوودا دەبێت ئاستبەرزی خۆی بسەلمێنێت ئەگەرنا ریاڵ مەدرید دەستبەرداری دەبێت.
دەرجال دوپاتیکردەوە پلانێکی بەهێز بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنی مۆندیال دادەڕێژن و دەیانەوێت خەونی عێراقییەکان بەدیبهێنن.
رۆدری لە پێشەنگی چوار بژاردەی ریاڵ مەدریددایە تا یەکێکیان بگوازێتەوە لەپێناو پڕ کردنەوەی بۆشایی شوێنەکەی کروس.
ئینگلتەرا گرانترین پێکهاتەی هەیە لە ئەوروپا و ئیسپانیا دووەمە و پورتوگال لە پلەی چوارەمدایە.