راهێنانەکانی رۆژی دووشەمەی ریاڵ مەدرید بەهۆی پشکنینی ماددەی وزەبەخشەوە کاتژمێرێک دواکەوتوو و یانەکەش توڕەیە.
ریاڵ مەدرید چاودێری مۆنگای 16 ساڵان دەکات لە لیستەر سیتییەوە و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
بێرناڵ بە بەهێزی گەڕاوەتەوە بۆ یاریگاکان و سەرنجی چەند یانەیەکی پریمەر لیگیشی بەلای خۆیدا راکێشاوە.
سەرۆکی مارسیلیا دوپاتیکردەوە سەرەڕای ئاستبەرزی رابیۆ بەڵام پەشیمان نین لە فرۆشتنی.
ریاڵ مەدرید هیوادارە ئەو 74 سزایەی لەسەر چێڵسی هەیە جێبەجێ بکرێت و بەم هۆکارە ئینزۆ بگوازنەوە ریزەکانیان.
چامپیۆنز لیگ بەهێزترین پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی ئەوروپا وەرزێکی نوێی دەستپێدەکات و چاوەڕێ دەکرێت کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوان یانەکاندا ببینرێن.
بەرپرسانی مانچستەر یونایتد متمانەی خۆیان بۆ ئەمۆریم دووپاتکردووەتەوە و پێیان راگەیاندووە بیریان لە دوورخستنەوەی نەکردووەتەوە.
ئەلۆنسۆ رایگەیاند ئامانجیان بردنەوەی یەکەم یاریی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە.
نەسڕ ئامادەن لە گواستنەوەی زستانە 112 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مان سیتی بکەن لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە فۆدین.
ئارسناڵ دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا دی یۆنگ بگوازێتەوە و بەرشەلۆنەش ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.
لە باسکەی ئەوروپا ئەڵمانیا بە جیاوازی پێنج خاڵ لە تورکیای بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.
چێلسی چاودێری کینان یەلدز دەکات و ئامادەیە گرێبەستێکی بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات.
مۆدریچ بە تەمەنی 40 ساڵی بووە بەتەمەنترین یاریزانی هێڵی ناوەراست بتوانێت لە خولی ئیتاڵیا گۆڵ تۆماربکات.
ریال مەدرید تانە لە بڕیارەکانی ناوبژیوان دەدات و پێیوایە کارتە سورەکەی دین هاوسن دەسڕدرێتەوە.
خیسۆس ئاماژەی بەوەکرد لە رووی بەرگرییەوە کێشەیان هەیە بەڵام سەرکەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی ئامانجەکەیان کە سێ خاڵی یارییەکە بوو.
ئینریکی نەیشاردەوە سەرەرای پێکانەکان ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و دەیەوێت لە چامپیۆنز لیگ هاندەرانیان دڵخۆشبکەن.
فلێک جەختیکردەوە چێژیان لە یارییەکە وەرگرت و لە هەموو پێگەکانی یاریگادا خەیاڵی بوون.
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە دەجەنگن لە پێناو نازناوەکان و ئەمۆریم نەیشاردەوە هەست بە بێزاریی دەکەن.
ئارسناڵ بە نیازی ئەنجامدانی پاکتاوە لە یانەکەی و دەیەوێت خیسۆس و ترۆسارد بفرۆشێت.
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە زەنگی مەترسی بۆ چامپیۆنز لیگ و یانەکانی ئیسپانیا لێدا و شەش گۆڵی لە ڤالانسیا تۆمارکرد.
لە خولی ئیتاڵیا ئەی سی میلان بە تاکە گۆڵێکی لۆکا مۆدریچ بردنەوەی بەسەر بۆلۆنیا بەدەستهێنا.
لە خولی سعودیە نەسر دووەم بردنەوەی بەدەستهێنا و بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە خلود هێنا.
لە خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان بە دوو گۆڵی بارکۆلا بردنەوەی بەسەر لانس بەدەستهێنا.
لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی بە سێ گۆڵی بێوەڵام دێربی مانچستەری لە مان یونایتد بردەوە.
کیڤۆ سۆمەر شۆک دەکات و بەنیازە بیکاتە گۆڵپارێزی دووەم و لە جێگای ئەو یاریی بە جۆزێف مارتینێز بکات.
لیڤاندۆڤسکی دوپاتیکردەوە دوو یان سێ ساڵی تر لە لوتکەی ئاستی دەمێنێتەوە و باسی لە دواین پێکانیشی کرد.
لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپول لەدوا خولەکەکان شکستی بە بێرنلی هێنا و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
دومفرێس خواستی یاریکردنی لە پریمەر لیگ هەیە و مانچستەر سیتیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات.