کیڤۆ سۆمەر شۆک دەکات و بەنیازە بیکاتە گۆڵپارێزی دووەم و لە جێگای ئەو یاریی بە جۆزێف مارتینێز بکات.
لیڤاندۆڤسکی دوپاتیکردەوە دوو یان سێ ساڵی تر لە لوتکەی ئاستی دەمێنێتەوە و باسی لە دواین پێکانیشی کرد.
لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپول لەدوا خولەکەکان شکستی بە بێرنلی هێنا و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
دومفرێس خواستی یاریکردنی لە پریمەر لیگ هەیە و مانچستەر سیتیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات.
لۆدی داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلال کردووە و بابەتەکەش کاردانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
پاریس چووە پێشەنگی یانەکان لە یەک ساڵی رابردوودا و ریاڵ مەدرید دابەزی بۆ پلەی دووەم و بەرشەلۆنە پێنجەمە.
رامۆس دوپاتیکردەوە خەونی ئەوەی هەیە لە بێرنابیۆ کۆنسێرتێک ئەنجامبدات و کاریشی بۆ ئەو بابەتە کردووە.
نەسڕ و هیلال کێبڕکێی گواستنەوەی ریکاردۆ ماتیاس دەکەن و یانەکەش داوای 25 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
کاسیمیرۆ سیستەمێکی خۆراکی تایبەت پەیڕەو دەکات و بەردەوام هەوڵی پارێزگاریکردن لە لەشی دەدات.
لیڤەرپوڵ گرنگی بە گواستنەوەی ئۆلیسی دەدات و بایرن میونشنیش ئامادەیە بە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.
ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەکرد ریاڵ مەدرید تاکە تیپە پاش هەڵبژاردەی بەڕازیل ئامادەیە کارییان بۆ بکات.
کۆمپانی ئاماژەی بەوەکرد تیپەکەی گەشەی باشی بەخۆیەوە بینیوە و دڵنیایە لەوەی دەتوانن لە داهاتوودا باشتریش بن.
ئارتێتا ئاماژەی بەوەکرد زووبیمێندی ئاستێکی زۆرباش پێشکەش دەکات و پێکانەکەی ئۆدیگاردیش پێویستی بەنەشتەرگەری نییە.
ئەلۆنسۆ رایگەیاند یاریزانەکانی ئاستێکی باشیان پێشکەشکردووە و دڵخۆشە بەوەی بەکارتێکی سوورەوە بردنەوەیان بەدەست هێناوە.
لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر چارلۆت تووشی شکستێکی قورس هات.
لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ بە بردنەوە شادبووەوە و شکستی بە ڤیاریال هێنا.
لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی دوو خاڵی بەرامبەر برێنتفۆرد لەدەستدا و تۆتنهام لە وێستهامی بردەوە.
ئینریکی رایگەیاند لەگەڵ تیپەکەی ئامادە دەبێت و دەبێت لە لانس ببنەوە.
ئەلێگری رایگەیاند ئامانجیان سەرکەوتنە بۆ چامپیۆنز لیگ و لە ئاستی یاریزانەکانی رازییە.
لە خولی سعودیە یانەی هیلال دوو خاڵی لەدەستدا و بەرامبەر قادسیە بە دوو گۆڵ یەکسانبوو.
لە خولی ئیتاڵیا بایرن گۆڵبارانی هامبۆرگی کرد و بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لێی بردەوە.
لە خولی ئیسپانیا ریال مەدرید بە 10 یاریزانەوە توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوە بەسەر سۆسیداد بەدەستبهێنێت.
لە خولی ئیتاڵیا و لە یارییەکی پرگۆڵدا یۆڤانتۆس بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە ئینتەر میلانی بردەوە.
گواردیۆلا رایگەیاند متمانەی تەواوی بە یاریزانەکانی هەیە ئەم بارودۆخە قورسە تێپەڕێنن و ئەمۆریمیش وتی دەتوانین لەهەموو تیپێک ببەینەوە.
فلێک ئاماژەی بەوەکرد یاماڵ تووشی پێکانبووە بەڵام متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە بەباشی جێگای پڕ دەکەنەوە.
لە خولی ئینگلتەرا یانەی ئارسناڵ بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە نۆتینگهام فۆرێست هێنا.
مان یونایتد دەیانەوێت گرێبەستی لیساندرۆ مارتینێز تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029 نوێ بکەنەوە.
بەفەرمی لامین یاماڵ تووشی پێکانبووە لە گەدە و پشتیدا و چاکبوونەوەی بەندە بە وەڵامدانەوەی جەستەی بۆ چارەسەرەکان.