کۆمپانی دوپاتیکردەوە متمانەی تەواویان بە جاکسۆن هەیە و دڵخۆشی سەبارەت بە یاریزانەکانیشی دەربڕی.
مارێسکا دوپاتیکردەوە پێشکەوتنی زۆریان بەدەستهێناوە و رەتیکردەوە قسە لەسەر تۆمەتەکانی سەر چێڵسی بکات.
حەکیم زیاش لە ئێستادا بێ یانەیە و چەندین ئەگەری لە پێشە بۆ ئەوەی درێژە بە تۆپی پێ بدات.
فلیک بەوردی پلان دادەڕێژێت بۆ هێڵی بەرگری و ئەگەری ئەوەش هەیە مارتین یان تۆرێنتس جێگەکەی پڕبکەنەوە.
لە چامپیۆنز لیگی تۆپی دەست بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 37 بە 32 گۆڵ لە گودبێرگی بردەوە.
ئینتەر میامی هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی دەدات و نایانەوێت ئەو یاریزانە بڕوات.
ڤینیسیۆس بە تەواوی ئامادەیە تا بە ئاستێکی بەرزەوە دەربکەوێت و لەم دوو هەفتەیەدا راهێنانی زۆری کردووە.
چوامینی دوپاتیکردەوە لە دوای هاتنی ئەلۆنسۆ ئاستی بەرزبوەتەوە و لەگەڵ ئەنچیلۆتی شێوازی پلانەکانیان جیاوازە و دوو ڕاهێنەری گەورەن.
ئەگەری هەیە دۆوی کە یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی پاریس سان جێرمان بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە لە پێکان.
دۆنارۆما دوپاتیکردەوە شانازی دەکات گواردیۆلا داوای گواستنەوەی کردووە و ئامانجی خۆشی لەگەڵ یانەکەی راگەیاند.
بەرشەلۆنە بانگهێشتنی حەسبوڵای کەسایەتی دیاری سۆشیاڵ میدیای کردووە بۆ ئاهەنگی کردنەوەی کامپ نۆ.
ئەرجەنتین داوایکردووە ماستانتونۆ بەشداری لە مۆندیالی لاوان بکات و هێشتا هەڵوێستی ریاڵ مەدرید روون نییە.
لاپۆرت گەڕایەوە ریزەکانی ئەتلەتیک بلباو و تا ساڵی 2028 گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کردن.
عوسمان دێمبلی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2025لەلایەن گۆڤاری ئۆنزەی فەرەنسی بەدەستهێنا.
گەراندنەوەی بێلینگهام وادەکات گولەر بگەرێتەوە سەر کورسی یەدەگ و وەک یاریزانی جێگرەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی بێنتاکۆر بخەنە گەر بەتیابەت پاش ئەوەی وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.
بەفەرمی بەرشەلۆنە گەراندنەوەی تیاگۆ ئەلکانتاران وەک یاریدەدەری فلێک بۆ ریزەکانی یانەکەیان راگەیاند.
ریاڵ مەدرید پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی خولی ئیسپانیا و بەرشەلۆنە دووەمە.
بەهای خولی سعودیە یەک ملیار یۆرۆی تێپەڕاندووە و ریتیگیش گرانترین گرێبەستی هاوینە بوو.
ئینتەر میلان خواستی گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچی هەیە و ئەگەری هەیە تورام ببێتە قوربانی ئەو گواستنەوەیە.
ئارسناڵ دەستیان کردووە بە هەنگاونان بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی ساکا تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030.
ئۆنانا گرێبەستی خواستنی لەگەڵ ترابزۆن سپۆر واژۆ کرد بەبێ بەرامبەر و تا هاوینی 2026.
لەسەرداوای ئەمۆریم بەرپرسانی مان یونایتد دەیانەوێت گرێبەستی کاسمیرۆ تاوەکوو هاوینی ساڵی 2028 نوێ بکەنەوە.
بەرشەلۆنە بەنیازە لە 28ی ئەم مانگە لە یارییەکی لا لیگادا بەرامبەر سۆسیدا کامپ نو بکاتەوە.
یانەی چێڵسی بە 74 پێشێلکاری تۆمەتبارکراوە و ئەگەری هەیە سزای دارایی بدرێت.
ئالابا نەیشاردەوە دەیەوێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەست بە یارییەکان بکاتەوە و ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە.
ئیریکسن بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر و بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ ڤۆلفسبۆرگ واژۆکرد.
رۆنالدۆ پاش وەرگرتنی دریسی سۆبۆسلای پێی راگەیاندووە کە بە تایبەت درێسێکی خۆی بۆ دەنێرێت.
تۆنی جەختیکردەوە خولی سعودیە کوالێتی بەرزە و هاوتای خولی نایابی ئینگلیزییە.
کریستیانۆ رۆنالدۆ بە باشترین یاریزانی هەموو کاتەکانی تۆپی پێ دیارییکرا و خەڵاتێکی تایبەتی پێدرا.