ئەتڵانتا چاوی لە گواستنەوەی کیێزایە و دەیەوێت پاش فرۆشتنی لووکمان بیگوازێتەوە ریزەکانی.
لایپزیگ بڕیاریداوە نرخی شێشکۆ بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ کەمبکاتەوە و دوو یانەش لە گواستنەوەی کشاونەتەوە.
ئەلێگری دوپاتیکردەوە کاتیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و ئارسناڵیش بە یەکێک لە باشترین یانەکانی ئەوروپا ناوبرد.
ئهیمهن حوسێن نزیکە لە گەڕانەوە بۆ خولی عێراق و پەیوەندیکردن بە یانەی گەرمە بە گرێبەستێکی مێژووی.
ئارتێتا جەختی لەسەر ئەوەکردەوە لە ئاستی یاریزانەکانی رازییە و رەتیشیکردەوە لەبارەی گیۆکیرێسەوە بدوێت.
لە خولی بەڕازیل سانتۆس بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە ئینتەرناسیۆناڵ دۆرا و چووە ناوچەی دابەزینەوە.
بەرشەلۆنە گەشتی ژاپۆنی هەڵوەشاندەوە و بەرەو کۆریای باشور بەڕێدەکەوێت و دوو یاریی دۆستانە ئەنجام دەدات.
ئەی سی میلان لەم هەفتەیەدا گرێبەست لەگەڵ ئیستوپینان واژۆ دەکات بۆ جێگرەوەی تیۆ.
یانەی لیڤەرپوول بە گرێبەستێکی گرانبەها گواستنەوەی هوگۆ ئیکیتیکێی لە فرانکفۆرتەوە راگەیاند.
رۆبێرتۆ فیرمینۆ دەستی بە ئاڵانگارییەکی نوێ کرد و روویکردە یانەی سەددی قەتەڕی.
فابریگاس دوپاتیکردەوە ناتوانن بە هاتنی مێسی بۆ کۆمۆ بڵێن نەخێر چونکە پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی بەهێز لە نێوانیان هەیە.
یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی مارکوس راشفۆردی بۆ ماوەی یەک وەرز و بە شیوەی خواستن راگەیاند.
پێشبینی دەکرێت گارسیا بە ئاسانی لەگەڵ بەرشەلۆنە بگونجێت ئەوەش بەهۆی لێکچوونی لە تێر شتیگن.
رۆناڵدۆ باسی لەوەکرد شانازی بە چیرۆکی پشت قژچاکردنە جیاوازەکەی ناکات بەڵام کارێکی باشبوو بۆ گۆڕینی سەرنجی میدیاکان.
ڤاسکێز بڕیاری دیارییکردنی داهاتووی خۆی نەداوە و چاوەڕێی شوێنێکی گونجاو دەکات تاکو سەقامگیری و وەرزشی و خێزانی بەدەستبهێنێت.
گارسیا دەیەوێت لە ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە و ئۆفەری یانە ئینگلیزی و ئیتاڵیەکان ڕەتدەکاتەوە.
ئیتۆ تۆمەتبارە بە بردنی 600 هەزار دۆلاری یاریزانانی کامیرۆن و سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە.
لە یارییەکەی دۆستانەدا یانەی ئارسناڵ بە گۆڵیکی بێوەڵام بردنەوەی بەسەر ئەی سی میلاندا بەدەستهێنا بەڵام میلان بە لێدانی یەکلاکەرەوە تۆڵەی خۆی کردەوە.
هاکان دوپاتیکردەوە لە ئینتەر دڵخۆشە و لەو یانەیە دەمێنێتەوە لەگەڵ لاوتارۆش هیچ کێشەیەکی نییە.
گارناچۆ دەیەوێت بە خێرایی داهاتووی یەکلابکاتەوە و خوێندنەوە بۆ چوار ئۆفەر دەکات کە پێشکەشی کراون.
مۆرینیۆ دوپاتیکردەوە تۆپی پێی ئێستا تەنها یەک بیرۆکە نییە و پێویستە خۆت لەگەڵ بارودۆخەکان بگونجێنیت.
مان سیتی لە ترسی ریاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆدری خێراتر کردووە.
دی خیا دوپاتیکردەوە دڵی بۆ مان یونایتد لێدەدات و باسی لە کێبڕکێی نێوان رۆناڵدۆ و مێسیش کرد.
ئینتەر میلان لەگەڵ هاکان کۆدەبێتەوە سەبارەت بە داهاتووی و فەنەرباخچەش نزیکترین یانەیە لە یاریزانەکەوە.
یۆڤانتۆس بە فەرمی گرێبەستی کۆنسێساوی کرد بە هەمیشەیی و یاریزانەکە پێنج وەرزی تر لەگەڵ یانەکە بەردەوام دەبێت.
لە جامی واشنتۆن موسێتی لە یارییەکەی بەهێزدا بە کامیرۆن نوری دۆڕا و ماڵئاواییکرد.
رۆما بە خواستی یەک وەرز و لەگەڵ مافی کڕینەوەی هەمیشەی فێرگسنی لە برایتۆنەوە گواستنەوە ریزەکانی.
ئیزاک داوای موچەیەکی دوو هێندە دەکات بۆ مانەوەی لە نیوکاسڵ و لە ئێستاشدا بە تەنها راهێنان دەکات.
مانچستەر یونایتد نرخی گارناچۆی دیاریکردووە و دەیەوێت بە یانەیەکی پریمەر لیگی بفرۆشێت.
ئینتەر میامی رێککەوتنی لەگەڵ دی پاوڵ کردووە و بۆ ماوەی چوار وەرز ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دەگوازێتەوە.