لە ساتی پیشکەشکردنی گرێبەستی باش مان سیتی دەست بەرداری گریلیش و ئۆرتێگا و فیلیپس و ماکاتی دەبێت.
عەدنان درجال ئاماژەی بەوەکرد پێویستە بەرژەوەندییەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە پێش هەموانەوە بێت.
مانچستەر یونایتد رکابەری لیڤەرپوڵ دەکات لە گواستنەوەی ئیزاک و ئامادەیە زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند پێشکەشی نیوکاسڵ بکات.
مانچستەر یونایتد گرێبەستێکی بەبڕی 70 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە بۆئەوەی دەستبەرداری فێرمین لۆپێز ببن.
لاپۆرتا ئاماژەی بەوەکرد کە بەڵێن بە هاندەرانی بەرشەلۆنە دەدات پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ ناوی سەرجەم یاریزانەکان تۆماردەکەن.
لە یارییەکی دۆستانەدا بایرن میونشن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیۆنی بردەوە.
بەفەرمی نیوکاسڵ گواستنەوەی رامسیدەیڵی بۆماوەی یەک وەرز و بەشێوەی خواستن راگەیاند.
خراپترین گواستنەوەکانی مێژوو دیارییکران و چوونی گریزمان بۆ بەرشەلۆنە بە خراپترین گرێبەستی مێژوو دادەندرێت.
جۆن سینا پێیوایە ژیانی بەختەوەی هاوسەرگیری بەبێ بوونی منداڵە و لەگەڵ هاوسەرەکەی ئامادەنین ئەو بەرپرسیارییەتییە هەڵبگرن.
هیلال دانووستانی بۆ گواستنەوەی نونێز دەستپێکردووە و لیڤەر داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
جۆکۆڤیچ بووەتە خاوەنی بەشێک لە پشكەکانی یانەی لومانس هاوشێوەی چەند وەرزشەوانێکی تر.
هیچ یاریزانێک ئارەزوو ناکات ریال مەدرید جێبهێڵێت بەڵام ئەگەری رۆیشتنی رۆدریگۆ و سیبایۆس زۆرە.
ڤینیسیۆس دانووستانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید راگرتووە و سعودیەکانیش ئامادەن ساڵانە زیاتر لە 250 ملیۆن یۆرۆی وەک موچە پێبدەن.
لویز و ئارسەر و ویا لە راهێنانەکانی یۆڤانتۆس دوورخراونەتەوە و لەدەرەوەی پلانەکانی راهێنەردان.
ریاڵ مەدرید 75 ملیۆن یۆرۆی بۆ فرۆشتنی چوامینی رەتکردووەتەوە و بە بەشێکی گەورەی پلانەکانی یانەکەیان دادەنێن.
رۆبینیۆ و زیندانییەکی هاوڕێی پلانی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی گرەوکردنیان داناوە دوای ئەوەی ماوەی زیندانیکردنەکەیان تەواو بوو.
ئومێد خۆشناو رایگەیاند سەفین یاسین بە سەرۆکی یانەی هەولێر دیارییکراوە و بەڵێنیان داوە کە بە یەکریزی کار بکەن بۆ باشتر کردنی یانەکە.
دی پاول دوپاتیکردەوە لەپێناو یارییکردن بۆ ئینتەر میامی و هەموو رۆژێک بینینی مێسی بڕیاری جێهێشتنی ئەتلەتیکۆی داوە.
لە خولی بالەی جیهان ئیتاڵیا بردنەوەی بەسەر سلۆڤینیا بەدەستهێنا و گەیشتە یاریی کۆتایی.
داواکاری گشتی ئیسپانیا جارێکیتر داوای زیندانی کردنی ئەسێنسیۆ دەکات بۆ ماوەی 30 مانگ.
خیسۆس داوای لە بەرپرسانی نەسڕ کردووە لەم هاوینەدا برونۆ فێرناندێز بگوازنەوە.
سۆن دوپاتیکردەوە دوای 10 ساڵ تۆتنهام جێدەهێڵێت و ئەوەش قورسترین بڕیاری ژیانیەتی.
لە جامی تۆرنتۆ روبلێڤ و فرێتز گەیشتنە قۆناغی 16 و سۆنیگۆ و ناکاشیما ماڵئاواییانکرد.
ئەشرەف حەکیمی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دادگایی دەکرێت و ئەگەری هەیە 15 ساڵ زیندانی بکرێت.
بە شێوەیەکی فەرمی یانەی گەرمە گرێبەستی لەگەڵ ئەیمەن حسێن واژۆ کرد.
لیڤەرپوول دەیەوێت دەستبەرداری شەش یاریزان ببێت و داروین نونێزیش لەنێو لیستەکە دایە.
دالۆت نەیشاردەوە مردنی جۆتا زۆر بە ئازار بووە و هیچ وشەیەک نادۆزێتەوە بۆ وەسفکردنی کارەساتێکی لەو شێوەیە.
یانەی سێڵتیک کێبرکێی گواستنەوەی کیێزا دەکات و هەڵوێستی لیڤەر لەبارەی داهاتووی یاریزانەکەوە روون نییە.
ئۆلمۆ دوپاتیکردەوە گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی بەرشەلۆنە باشترن لە گرێبەستەکانی ریاڵ مەدرید و ئامانجیان بەدەستهێنانی چامپیۆنز لیگە.
گارناچۆ ئارەزووی پەیوەندیکردن بە چێڵسیەوە دەکات و بلوز ئامادەکاری پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی دەکات.