لە پاڵاوتنی مۆندیال کرواتیا و ئیتاڵیا و دانیمارک و سکۆتلەندا بردنەوەیان بەدەستهێنا.
داهاتووی ساڤیچ بە نادیاری ماوەتەوە و یۆڤانتۆس هەوڵی گواستنەوەی دەدات لە داهاتوودا.
سکالۆنی دوپاتیکردەوە هەر بڕیارێک میسی بیدات دروستە و یارییکردن بەرامبەر ئیکوادۆر قورسە.
ریاڵ مەدرید بەنیازە لە هاوینی داهاتوو نیکۆ پاز بگەڕێنێتەوە و بڕە پارەی زیاتریش بە کۆمۆ بدات.
رۆدیگێر و ئالابا کۆتاییان نزیکبووەتەوە لە ریاڵ مەدرید و لە هاوینی داهاتوو ئەو یانەیە جێدەهێڵێن.
سبەینێ لە پاڵاوتنی مۆندیال پۆرتوگال رووبەڕووی هەنگاریا دەبێتەوە و بەرازیل و ئەرجەنتینیش بەجیا یارییان هەیە.
ناوبژیوانانی لا لیگا دوای هەر هەفتەیەک بڕیارە گوماناویەکان رون دەکەنەوە تا لای هەمووان ڕوون بێت.
بۆرانگای گۆڵپارێز لە تەمەنی 82 ساڵیدا دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان و لە مانگی 11ی ئەمساڵدا یەکەم یاریی ئەنجامدەدات.
ئەلۆنسۆ بە باشترین راهێنەری مانگی هەشتی خولی ئیسپانیا دیاریکرا دوای بردنەوەی سێ یاریی بەدوای یەک.
لیڤەرکوزن هیولماندی کردە راهێنەر لە شوێنی تین هاگ و راهێنەرەکەش دوپاتیکردەوە دڵخۆشە بە وەرگرتنی ئەو ئەرکە.
بەرشەلۆنە پێکانی دی یۆنگی راگەیاند بەڵام ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان ئاشکرا نەکرد.
پێکانەکەی گاڤی مەترسیدارترە لەوەی کە چاوەڕێ دەکرا و ئەگەر نەشتەرهەری بۆ بکرێت ئەوا مانگێک دووردەکەوێتەوە.
ئەلڤارێزی بەرگریکاری بلباو بۆ ماوەی 10 مانگ سڕ کرا بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش.
لە باسکەی ئەوروپا ئیتاڵیا بە سلۆڤینیا دۆڕا و ماڵئاواییکرد، جۆرجیا و پۆڵەندا گەیشتنە چارەکی کۆتایی.
لە جامی ئەمریکای کراوە ئەلکاراز بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە سینەری بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.
بەفەرمی دیپای بووە گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ژمارەی ڤان پێرسی تێپەراند.
ئەلۆنسۆ لە مێرکاتۆ ریاڵ مەدرید رازی نییە و پێی وایە تیپەکەی پێویستی بە گواستنەوەی ناوەراستکارێک و بەرگریکارێکیتر بوو.
دۆمفرێس رایگەیاند چێژ لە یارییکردن لە پریمەرلیگ وەردەگرێت و لەو بڕوایەدایە لەو خولە دەتوانێت سەرکەوتووبێت.
بەرشەلۆنە نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ ئیرک گارسیا سەبارەت بەدرێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030.
بەرشەلۆنە لە ئاستی راشفۆرد رازی نین و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوامبێت وەرزی داهاتوو دەیگەرێننەوە مان یونایتد.
مباپێ بە ئۆلیسی رایگەیاندووە کە ئەگەر بیەوێت پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات کارئاسانی تەواوی بۆ دەکات.
بێشکتاش دەیەوێت لاپۆرت بگوازێتەوە و نەسریش بە 13 ملیۆن یۆرۆ ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.
نایگلیسمان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەڵمانییەکان دووبارە نیشانی هەموانیان دایەوە کە دەتوانن کاری گەورە ئەنجام بدەن.
دیلافۆنتی راگەیاند شانازی بە یاریزانەکانییوە دەکات و دڵخۆشە بەوەی دەبینیت رۆژ بە رۆژ گەشەی زیاتر دەکەن.
لە پاڵاوتنی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا بەمەبەستی گەیشتنیان بە مۆندیال ئەڵمانیا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئیرلەندای باکوری بردەوە.
لە پاڵاوتنی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا بەمەبەستی گەیشتنیان بە مۆندیال ئیسپانیا نیو دەرزەن گۆڵی لە تورکیا تۆمارکرد.
ترابزۆن سپۆر نزیکە لە گواستنەوەی ئۆنانا بەشێوەی خواستن بۆماوەی یەک وەرز.
لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی لە کیشوەری ئەوروپا هۆڵەندا توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە لیتوانیا بباتەوە.
بەفەرمی پاریس سان جێرمان رۆیشتنی کیمبیمپی بۆ ریزەکانی قەتەری قەتەری راگەیاند.
ریاڵ مەدرید بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کۆناتێ لە هاوینی ساڵی داهاتوودا.