یاریزانێکی پێشووی خولی ئەمریکا تۆمەتی ئەوەی خستووەتە پاڵ مێسی و باوکی کە بەتەواوی کۆنترۆڵی ئینتەر میامییان کردووە.
پاڵمەر تووشی هەمان پێکانی پێشووی بووە و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.
بەرشەلۆنە لەگەڵ دی یۆنگ رێککەوتووە و گرێبەستی ئەستێرەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ نوێدەکاتەوە.
سیمیۆنی دوپاتیکردەوە بە پەرۆشە بۆ کارکردن لە ئەتلەتیکۆ و ئەلڤارێزیشی بەباشترین یاریزانیان ناوبرد.
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە شانازی بە یاریزانەکانییەوە دەکات و ستایشی ئاستی خوسانۆفیشی کرد.
ئەلڤارێز بیری لە جێهێشتنی ئەتلەتیکۆ کردووەتەوە و بەرشەلۆنە و لیڤەرپوڵیش چاودێری دەکەن.
بە فەرمی ناپۆلی گرێبەستی پۆلیتانۆی تا 2028 نوێکردەوە و یاریزانەکەش دڵخۆشی خۆی راگەیاند.
لاپۆرتا دوپاتیکردەوە هەموو ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی کامپ نۆ تەواو بووە و ئەگەر هیچ کێشەیەک ڕوو نەدات یارییەکەی سۆسیدادی تیا ئەنجام دەدرێت.
هاری کەین دەتوانێت ساڵی داهاتوو بگەڕێتەوە پریمەر لیگ بە پێی رێککەوتنێکی لەگەڵ یانەکەی.
لیاو دوپاتیکردەوە سەد جار ئینتەری رەتدەکردەوە لەپێناو میلان و ماڵدینیش هۆکاری گرێبەستەکە بووە.
رۆناڵدۆ دوپاتیکردەوە سعودیە وڵاتێکی سەلامەتە بۆ ژیان و پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانی لە خەڵکی ئەو وڵاتە کرد.
ئەگەری هەیە عێراق یارییەکی دۆستانە بەرامبەر یەکێک لە یانەکانی خولی ئەستێرەکان بکات پێش یارییەکانی پلەی ئۆف.
مادویکی تووشی پێکانبووە لە ئەژنۆیدا و بەو هۆیەش دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
لە مۆندیالی بالە ئەمریکا لە سلۆڤینیای بردەوە و گەیشتە چارەکی کۆتایی و تونس بە چیک دۆڕا و ماڵئاواییکرد.
ریاڵ مەدرید وای دەبینن 20 مانگ ماوە بۆ تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس هەربۆیە بڕیاریانداوە پەلەنەکەن سەبارەت بە درێژکردنەوەی.
ئینزاگی رایگەیاند لە هەموو یارییەکەدا ئامانجیان بردنەوەیە و پێویستیان بە کاتی زیاترە تا ئاستیان باشتربێت.
دیمبلی رایگەیاند دڵخۆشە بەبردنەوەی باڵۆن دۆر و هیوادەخوازێت وەرزی داهاتووش لەسەر هەمان ئاست بەردەوامبێت.
بەرشەلۆنە تاوەکوو ئێستا بڕیاریان نەداوە گرێبەستی راشفۆرد لە خواستنەوە بکەن بە هەمیشەی.
تۆتنهام لە گواستنەوری زستانە دووبارە دەچنەوە نێو رکابەری گواستنەوەی ساڤینیۆ لە مان سیتی.
چاڤی هێرنادێز لە ساتی دوورخستنەوەی ئەمۆریم دەبێتە راهێنەری مانچستەر یونایتد.
ئینریکی رایگەیاند ئاهەنگی خەڵاتی باڵۆن دۆر کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکەیان نەبووە.
لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە پیزا هێنا.
لە خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر عوسمان دیمبێڵی بەباشترین یاریزانی جیهان دیاریکرا و لامین یاماڵ پلەی دووەم بوو.
لە خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر لامین یاماڵ بەباشترین یاریزانی لاو دیاریکرا و لویس ئینریکیش باشترین راهێنەر بوو.
لە جامی شای سعودیە هیلال بە گۆڵێکی بێوەڵام لە عەدالەی بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16.
یۆڤانتۆس بەدەست نەبوونی سەرکردەیەکی هێڵی ناوەندەوە دەناڵێنێت و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ساڤیچ واژۆبکات.
لە خولی فەڕەنسا مارسیلیا بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە پاریس سان جێرمان هێنا.
بۆسکێتس نزیکە لەوەی بەیەکجاری وازهێنانی لە یاریکردنی تۆپی پێ رابگەیەنێت.
ئەلیگری دوپاتیکردەوە پێویستیان بە پاڵپشتی هاندەران هەیە و گەڕانەوەی لیاویشی دیاریکراو نییە.