هالاند ئەم وەرزە فشارێکی زۆری لەسەرە و گەشتی بەرشەلۆنەشی کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
لیڤەرپوڵ چەند راهێنەرێکی بۆ جێگەکەی سلۆت لەبەرچاو گرتووە و هۆنێسیش یەکێکە لە ئەگەرە بەهێزەکان.
پەیوەندی نێوان نەیمار و ئەنچیلۆتی رووی لە گرژی کردووە و یاریزانەکەش هەلی بەشداریکردنی لە مۆندیال زۆر کەمە.
بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی کانسیلۆ بکات بە هەمیشەیی بەڵام مەرجی قورسی بۆ داناوە.
10ی ئایار کلاسیکۆی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ ئەنجامدەدرێت لە هەفتەی 35ی لا لیگا.
نێڵ کلیمێنتی ئەستێرەی پێشووی چێڵسی بەهۆی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا.
گریزمان بە شکۆوە و ئەتلەتیکۆ مەدرید جێدەهێڵێت و لەگەڵ ئۆرلاندۆ سیتی ئەمریکی رێککەوتنی زارەکی ئەنجامداوە.
ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد کێبڕکێی گواستنەوەی گیمارێشیان گەرمکردووە و یاریزانەکە بڕیاری کۆتایی دەدات.
داهاتووی فیران تۆرێس لە بەرشەلۆنە نادیارە و لە ئەگەری گرێبەستی یەنەکەی لەگەڵ ئەلڤارێز دەبێت جێگایەکی نوێ بۆخۆی بدۆزێتەوە.
بەرشەلۆنە داوای درێژکردنەوەی ماوەی خواستنی راشفۆرد دەکات و مان یونایتد سورە لەسەر ئەوەی بە شێوەی هەمیشەیی پێیان بفرۆشێت.
سزای ڤاڵڤێردی بەهۆی کارتە سورەکەیەوە قورسە و ئەگەری سزادانی بۆ دوو یاریی لەسەرە.
سیمیۆنی جەختیکردەوە شایستەی ئەنجامی باشتربوون و بڕیارەکانی ناوبژیوان کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە نەبوو.
ئاربێلوا جەختیکردەوە یارییەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ قورس بوو و ئامانجیان بردنەوەی هەموو یارییەکانی داهاتووە.
گواردیۆلا نەیشاردەوە بردنەوەی ئەو نازناوە هەستێکی تایبەتیان پێدەبەخشێت و ئارتێتا رایگەیاند کە شکستەکەیان زۆر بە ئازارە.
دۆخی پێکانی ئەستێرەکانی نەسڕ روونبووەتەوە و یانەکە دەیەوێت بۆ رووبەرووبوونەوەی نەجمە ئامادەیان بکات.
کاتی کلاسیکۆی داهاتوو دیارییکرا و یاریگای کامپ نو لە 10ی مانگی ئایار میوانداری دەکات.
فلێک دوپاتیکردەوە سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا و گارسیاش تیپەکەی لە شکست رزگارکرد.
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان دوو خاڵی لەدەستدا و بە گۆڵێک بەرامبەر فیۆرێنتینا یەکسانبوو.
لە خولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەسەر ئەتلەتیکۆ بەدەستهێنا و درێژەی بە رکابەری بەرشەلۆنە دا.
لە خولی ئیتاڵیا یانەی رۆما بە تاکە گۆڵێکی رۆبینیۆ بردنەوەی بەسەر لیتچی بەدەستهێنا.
لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەسەر نیویۆرک بەدەستهێنا و خۆی لە پێشەنگ نزیککردەوە.
لە جامی کاراباو مانچستەر سیتی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە ئارسناڵی بردەوە و بووە پاڵەوان.
لە خولی ئینگلتەرا نۆتینگهام شکستێکی دیکەی دووچاری تۆتنهام کرد و ئەستۆن ڤێلا لە وێستهامی بردەوە.
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە گۆڵێک و بە زەحمەت شکستی بە رایۆ ڤاییکانۆ هێنا و پێشەنگی بەهێزتر کرد.
لیڤەرپول تووشی کێشەی پێکانی یاریزانەکانی بووە و دڵنیانییە لە یاریکردنی سەڵاح و ئەلیسۆن بەرامبەر پاریس.
بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی نوێبکاتەوە و سوود لە ئەزموونی یاریزانەکە وەربگرێت بۆ لاوەکان.
هەڵبژاردەی سودان رەتیکردووەتەوە لەگەڵ ئەرجەنتین یاری بکات بەهۆی بڕیاری راهێنەرەوە.
بەرشەلۆنە چاوی لە گواستنەوەی مێرینۆی گۆڵپارێزی سۆسیداد بە نرخێکی کەم لە هاوینی داهاتوو.
فێرمین بەرزترین ئاستی خۆی پێشکەش دەکات و یانە ئینگلیزییەکانیش پەشیمانن لەوەی نەیانگواستەوە.
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە ئارسناڵ بەهێزن و کۆنترۆڵی یاریگا دەکەن و ئارتێتاش دەڵێت ئامادەین بۆ یاری کۆتایی.