یاریزانانی عێراق بەپەرۆشیەوە راهێنانیان لە مەکسیک کردووە و ئارنۆڵدیش دەیەوێت بەهێزترین پیکهاتە دیاریبکات.
زیدان رێز لە دیشامپ دەگرێت و تا ئێستا ئیمزای لەسەر گرێبەستی وەرگرتنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا نەکردووە.
کلۆپ رەتیکردەوە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید پەیوەندیان پێوە کردبێت تا ببێتە راهێنەریان.
مباپێ دوپاتیکردەوە ئەژنۆم زۆر باشە و پڕوپاگەندەکان دوورن لە راستیەوە، نازانم راهێنەری داهاتووی فەرەنسا کێیە.
مانەوەی ئەربێلوا لە راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید زیادیکردووە بەهۆی پشتگیری ئەستێرەکانەوە.
لە جامی میامی سینەر بە بردنەوە لە مۆتێت گەیشتە قۆناغی 16 و مێدڤیدێڤ ماڵئاواییکرد.
ریاڵ مەدرید بە داواکارییەکانی کۆناتێ شۆک بووە و لیڤەرپولیش کاتی بۆ یاریزانەکە دیاریکردووە بۆ بڕیاردان.
بەرشەلۆنە لە دادگا سەرکەوتنی بەسەر تۆتۆملۆی بریکاری یاریزانان بەدەستهێنا و سێ ملیۆن یۆرۆی پێنادات سەبارەت بە دۆسییەی کۆندی.
ئینزۆ رەتیکردەوە هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ ریاڵ مەدرید کردبێت و داهاتووشی دوای مۆندیال یەکلایدەکاتەوە.
پێرێزی هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی ڤینیسیۆسە و یاریزانەکەش نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
فلیک بەباشترین راهێنەری مانگی خولی ئیسپانیا دیاریکرا و بە مێشکی داڕێژەر وەسف دەکرێت.
هالاند ئەم وەرزە فشارێکی زۆری لەسەرە و گەشتی بەرشەلۆنەشی کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
لیڤەرپوڵ چەند راهێنەرێکی بۆ جێگەکەی سلۆت لەبەرچاو گرتووە و هۆنێسیش یەکێکە لە ئەگەرە بەهێزەکان.
پەیوەندی نێوان نەیمار و ئەنچیلۆتی رووی لە گرژی کردووە و یاریزانەکەش هەلی بەشداریکردنی لە مۆندیال زۆر کەمە.
بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی کانسیلۆ بکات بە هەمیشەیی بەڵام مەرجی قورسی بۆ داناوە.
10ی ئایار کلاسیکۆی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ ئەنجامدەدرێت لە هەفتەی 35ی لا لیگا.
نێڵ کلیمێنتی ئەستێرەی پێشووی چێڵسی بەهۆی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا.
گریزمان بە شکۆوە و ئەتلەتیکۆ مەدرید جێدەهێڵێت و لەگەڵ ئۆرلاندۆ سیتی ئەمریکی رێککەوتنی زارەکی ئەنجامداوە.
ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد کێبڕکێی گواستنەوەی گیمارێشیان گەرمکردووە و یاریزانەکە بڕیاری کۆتایی دەدات.
داهاتووی فیران تۆرێس لە بەرشەلۆنە نادیارە و لە ئەگەری گرێبەستی یەنەکەی لەگەڵ ئەلڤارێز دەبێت جێگایەکی نوێ بۆخۆی بدۆزێتەوە.
بەرشەلۆنە داوای درێژکردنەوەی ماوەی خواستنی راشفۆرد دەکات و مان یونایتد سورە لەسەر ئەوەی بە شێوەی هەمیشەیی پێیان بفرۆشێت.
سزای ڤاڵڤێردی بەهۆی کارتە سورەکەیەوە قورسە و ئەگەری سزادانی بۆ دوو یاریی لەسەرە.
سیمیۆنی جەختیکردەوە شایستەی ئەنجامی باشتربوون و بڕیارەکانی ناوبژیوان کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە نەبوو.
ئاربێلوا جەختیکردەوە یارییەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ قورس بوو و ئامانجیان بردنەوەی هەموو یارییەکانی داهاتووە.
گواردیۆلا نەیشاردەوە بردنەوەی ئەو نازناوە هەستێکی تایبەتیان پێدەبەخشێت و ئارتێتا رایگەیاند کە شکستەکەیان زۆر بە ئازارە.
دۆخی پێکانی ئەستێرەکانی نەسڕ روونبووەتەوە و یانەکە دەیەوێت بۆ رووبەرووبوونەوەی نەجمە ئامادەیان بکات.
کاتی کلاسیکۆی داهاتوو دیارییکرا و یاریگای کامپ نو لە 10ی مانگی ئایار میوانداری دەکات.
فلێک دوپاتیکردەوە سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا و گارسیاش تیپەکەی لە شکست رزگارکرد.
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان دوو خاڵی لەدەستدا و بە گۆڵێک بەرامبەر فیۆرێنتینا یەکسانبوو.
لە خولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەسەر ئەتلەتیکۆ بەدەستهێنا و درێژەی بە رکابەری بەرشەلۆنە دا.