بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی نوێبکاتەوە و سوود لە ئەزموونی یاریزانەکە وەربگرێت بۆ لاوەکان.
هەڵبژاردەی سودان رەتیکردووەتەوە لەگەڵ ئەرجەنتین یاری بکات بەهۆی بڕیاری راهێنەرەوە.
بەرشەلۆنە چاوی لە گواستنەوەی مێرینۆی گۆڵپارێزی سۆسیداد بە نرخێکی کەم لە هاوینی داهاتوو.
فێرمین بەرزترین ئاستی خۆی پێشکەش دەکات و یانە ئینگلیزییەکانیش پەشیمانن لەوەی نەیانگواستەوە.
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە ئارسناڵ بەهێزن و کۆنترۆڵی یاریگا دەکەن و ئارتێتاش دەڵێت ئامادەین بۆ یاری کۆتایی.
نەیمار بەدەست خراپی دۆخەی جەستەیەوە دەناڵێنێت و لە یاری داهاتووی سانتۆسیش بەو هۆکارە یاری ناکات.
هیلالی سعودی هەنگاوێکی گەورە دەنێت و لاسایی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دەکاتەوە.
سلۆت دوپاتیکردەوە ئاستێکی خراپیان پێشکەش کرد و وەرزێکی ئاڵۆزیان هەیە.
لە خولی فەرەنسا پاریس بردنەوەی بەسەر نیس بەدەستهێنا و گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی.
لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس و ساسۆلۆ بە گۆڵێک یەکسانبوون و هەردوولا بە خاڵێکەوە یارییگایان بەجێهێشت.
دۆرتمۆند و ئیمری کان گرێبەستەکەی نێوانیان تاوەکوو ساڵی 2027 نوێ کردەوە و ئەو یاریزانە وەرزی هەشتەمیش بەدرێسی یانەکە بەسەردەبات.
مان یونایتد بیر لەوەدەکەنەوە دەیڤز بگوازنەوە ریزەکانیان و بایرنیش بەهۆی پێکانە زۆرەکانی ئەگەر هەیە دەستبەرداری ببن.
ئەربیلیوا رایگەیاند ئامادەن بۆ دێربی و سیمینۆیش وتی پێکانی کۆرتوا و ئۆبلاک کاریگەری دەبێت لەسەر ئەنجامی یارییەکە.
لە خولی ئەڵمانیا دۆرتمۆند ریمۆنتادای ئەنجامداو بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هامبۆرگی بردەوە.
لە خولی ئینگلتەرا ئیڤەرتۆن بە سێ گۆڵ سێ خاڵی بەنرخی لە چێڵسی وەرگرت و برینەکانی قوڵترکردەوە.
لە خولی ئیتاڵیا ئەیسی میلان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە تۆرینیۆی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
رافینیا بڕیاریداوە لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و سەرجەم ئەو ئۆفەرانەی بۆ کڕینی پێشکەشی دەکرێن رەتی بکاتەوە.
فلێک رایگەیاند راشفۆرد بەهۆی کێشەی جەستەییەوە لە چەند یاریی رابردوو یاریی نەکردوو و ئیرک گارسیاش بەهۆی پێکانەوە لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت.
لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە یونیەن بەرلینی بردەوە.
ئینتەر میلان دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا لونین لە ریاڵ مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان.
لە خولی ئینگلتەرا برایتۆن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیڤەرپوڵی بردەوە و برینەکانی ریدزی قوڵتر کردەوە.
یۆڤانتۆس گواستنەوەی رۆدیگێری کردووەتە ئامانج بەڵام ریاڵ مەدرید دەیەوێت بیهێڵێتەوە.
گەڕانەوەی ریاڵ مەدرید بۆ سەر ئاستە بەرزەکەی بەهۆی داڕشتنی پلانێکی تۆکمەوە بووە.
رافینیا رەتیکردووەتەوە بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و دەیەوێت چەند ساڵێکیتر لەو یانەیە بمێنێتەوە.
سبەینێ لە خولی ئیسپانیا دێربی مەدرید بەڕێوەدەچێت و بەرشەلۆنەش یاریی هەیە، لە جامی کاراباویش ئارسناڵ و چێڵسی یاریی کۆتایی دەکەن.
یۆڤانتۆس دی خیای وەک بژاردەی یەکەم دیاریکردووە تا بیگوازێتەوە و چەند گۆڵپارێزێکی تریش لە لیستەکەدان.
نوێنەرانی چێڵسی و ئارسناڵ گفتوگۆیان لەگەڵ ئەلڤارێز کردووە و دەیانەوێت بیگوازنەوە.
ئەرجەنتین یاریی دۆستانە بەرامبەر مۆریتانیا دەکات دوای هەڵوەشاندنەوەی فاینالیزما.
ماگوایەر هەست بە دڵخۆشی دەکات لە مانچستەر یونایتد و نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
ئینیگۆ مارتینێز نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسر و مووچەی ساڵانەکەشی دەبێتە 15 ملیۆن یۆرۆ.