یانەکان داواى هەڵوەشاندنەوەى خولی نایابی عێراق دەکەن

یانەکان داواى هەڵوەشاندنەوەى خولی نایابی عێراق دەکەن
2020-05-02

930 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەکانی عێراق رێکەوتون لەسەر ئەوەى رکابەرییەکانی ئەم وەرزەى خولەکەیان هەڵوەشێننەوە.

ئەم وەرزە دوو جار خولی تۆپی پێی عێراق راگیراوە جارێکیان بەهۆی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و دوەم جاریش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

بە پێی هەواڵی راگەیاندنەکان بێت یەکێتیی تۆپی پێی عێراق پەیوەندی بە ئیدارەى سەرجەم یانەکانەوە کردوەو رای وەرگرتون لەسەر چالاکییەکانی ئەم وەرزە.

یانەکان بە گشتی کۆک بون لەسەر ئەوەى رکابەرییەکانی ئەم وەرزە هەڵوەشێننەوەو ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ بکەن.

خولی نایابی عێراق گەیشتبوە قۆناغی پێنجەمەوە و بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگیرا.