فەرمی.. سەرجەم چالاکییەکانی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان راگیران

فەرمی.. سەرجەم چالاکییەکانی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان راگیران
2020-03-11

2052 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بۆ بەرەنگاربونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا سەرجەم چالاکییەکانی خۆی بۆ کاتێکی نادیار رابگرێت.

لە بەیاننامەیەکدا یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ئاماژەى بەوەداوە کە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بە مەبەستی رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بریاریانداوە سەرجەم چالاکییەکانیان بۆ کاتێکی نادیار رابگرن.

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان باسیشی لەوە کردوە کە ئەو بریارە لەسەر داواى حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەى باڵای بەرەنگاربونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.