ڤیدیۆ.. لە خولى نایابى عێراق هەولێر بە نەوتى وەسەت دۆڕا

ڤیدیۆ.. لە خولى نایابى عێراق هەولێر بە نەوتى وەسەت دۆڕا
2020-03-10

3126 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى عێراق، هەولێر بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە نەوتى وەسەت دۆڕا و بۆ سێیەم جار لەسەریەک توشى شکست بوو.

لە هەفتەى پێنجەمى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى هەولێر لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى نەوتى وەسەت بووەوە.

هەولێر بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند و تاکە گۆڵەکەش فلۆرین دیداى کۆت دیڤوارى لە خولەکى ٤١دا تۆماریکرد.

بەمەش هەولێر دواى دوو بردنەوەى لەسەریەک، بۆ سێیەم یارى لەسەریەک توشى دۆڕاندن هات و لە پێنج یاریدا تەنیا شەش خاڵى کۆکردووەتەوە.

 

گ . ف