فەرمی.. یەکێتیی تۆپی پێی عێراق سزاى قورسی یانەى هەولێری دا

فەرمی.. یەکێتیی تۆپی پێی عێراق سزاى قورسی یانەى هەولێری دا
2020-03-08

9021 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى هەولێر بە 10 ملیۆن دینار غەرامە کرا و سێ یاریی داهاتوشی خراوەتە دەرەوەى یاریگاى خۆی و تا کۆتایی وەرزیش یارییەکانی بە بێ هاندەر ئەنجام دەدات.

لیژنەى ئینزیباتی سەر بە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەسەر کێشەکانی یارییەکەى هەولێر و سناعات کارابائیە کۆبوەوەو چەند بڕیارێکی دەرکرد.

بە پێی بریارەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق یانەى هەولێر بە 10 ملیۆن دینار غەرامە کراوە.

هەروەها سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەى بە بێ هاندەر بەڕێوەدەچێت و سێ یاریی داهاتوشی دەخرێتە دەرەوەى یاریگای خۆی.

ئەمە جگە لەوەى سوبحی کاملی سەرپەرشتیاری یارییەکەش تا کۆتایی وەرز دورخرایەوە بەهۆی ئەوەى وەک پێویست نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکات.

لە خولی نایابی عێراق هەولێر بە سناعات کارابائیە دۆڕا و هاندەرانیش دواى یارییەکە هێرشیان کردە سەر ناوبژیوانی یارییەکە.