ڤیدیۆ.. لە خولى نایابى عێراق هەولێر توشى یەکەم دۆڕاندن بوو

ڤیدیۆ.. لە خولى نایابى عێراق هەولێر توشى یەکەم دۆڕاندن بوو
2020-02-27

2702 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى عێراق، هەولێر لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە نەوتى باشور دۆڕا.

لە هەفتەى سێیەمى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى هەولێر لە یاریگاى فەیحا لە شارى بەسڕە، ڕووبەڕووى یانەى نەوتى باشور بووەوە.

هەولێر بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند و تاکە گۆڵەکەش عومەر مەنسوڕى لە خولەکى ١٧دا تۆماریکرد.

بەمەش، هەولێر دواى دوو بردنەوەى لەسەریەک توشى یەکەم شکست هات و بە شەش خاڵ و بە شێوەیەکى کاتى لە پلەى چوارەمى ڕیزبەندى خولەکەدایە، نەوتى باشوریش دواى دوو دۆڕاندنى لەسەریەک یەکەم بردنەوەى تۆمارکرد و بە سێ خاڵ لە پلەى دەیەمدایە.

 

گ . ف