ئەنجامى یارییەکانى گەڕى کۆتایى خولى پلە یەکى کوردستان بزانە

ئەنجامى یارییەکانى گەڕى کۆتایى خولى پلە یەکى کوردستان بزانە
2020-02-25

6477 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى پلە یەکى کوردستان، شەقڵاوە و سەیدسادق و کۆیە و هەڵەبجەى شەهید بردنەوەیان تۆمارکرد و ئاشتى و ئاسۆ و ئاکرێ و ڕزگارى دۆڕان.

لە دواین گەڕى خولى پلە یەکى تۆپى پێى کوردستان، ئاشتى لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى شەقڵاوەى کرد و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند.

لە یارییەکانى تردا، سەیدسادق لە یاریگاى خۆیدا، بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە ئاسۆى بردەوە و هەڵەبجەى شەهیدیش لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر سەرکەوتنى بەسەرئاکرێ تۆمارکرد.

لە یاریگاى باباگوڕگوڕیش، ئاڵتون کۆپرى و خاک بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون و کۆیەش لە یاریگاى چیاى شارى سلێمانى بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ڕزگارى بردەوە.

بەمەش خانەقین و سۆلاڤ بۆ خولى پلە دووى کوردستان دابەزین، دواى ئەوەى خانەقین پلەى کۆتایى بەدەستهێنا و سۆلاڤیش پێشتر پاشەکشەى لە خولەکە کردبوو.

 

گ . ف