ڤیدیۆ.. لە خولى نایابى عێراق هەولێر لە نەوتى میسانى بردەوە

ڤیدیۆ.. لە خولى نایابى عێراق هەولێر لە نەوتى میسانى بردەوە
2020-02-23

2671 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى عێراق، هەولێر بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە نەوتى میسانى بردەوە و دووەم سەرکەوتنى لەسەریەکى تۆمارکرد.

لە هەفتەى دووەمى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، هەولێر لە یاریگاى میسانى ئۆڵیمپى، بوو بە میوانى یانەى نەوتى میسان.

لە دوا چرکەکانى یارییەکەدا و لە خولەکى ٩٤دا، هەولێر گۆڵێکى لەلایەن کریستۆفەر میندۆگاى کامیرۆنییەوە تۆمارکرد و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.

بەم ئەنجامە، هەولێر دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد، کە لە هەفتەى یەکەمیشدا، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەى حدودى بردەوە.

لە ئێستادا هەولێر بە شەش خاڵ لە پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکەدایە و بەجیاوازى گۆڵ لە دواى یانەى قووە جەوییەى پێشەنگەوەیە.

 

گ . ف