خشتە.. ئەنجامى سەرجەم یارییەکانى گەڕى ١٥ى خولى نایابى کوردستان ببینە

خشتە.. ئەنجامى سەرجەم یارییەکانى گەڕى ١٥ى خولى نایابى کوردستان ببینە
2020-02-21

3198 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى کوردستان، پێشمەرگەى هەولێر بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە زاخۆى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ پێشەنگى ڕیزبەندى بەدەستهێنا.

لە درێژەى یارییەکانى گەڕى ١٥ى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، پێشمەرگەى هەولێر لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى زاخۆى کرد و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لێ بردەوە.

بەم ئەنجامەش، پێشمەگەرى هەولێر بە ٢٥ خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى یەکەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا و بە جیاوازى دوو خاڵ کەوتە پێش نەورۆز.

لە یارییەکانى تردا، هەندرێن لە یاریگاى خۆیدا، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە شێروانە دۆڕا و پێشمەرگەى سلێمانیش لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە دەربەندیخانى بردەوە، هەروەها سۆران لە یاریگاى خۆیدا، بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ لەسەر دەستى دهۆک توشى شکستبوو.

 

گ . ف